كه‌مپه‌ین: "ژیان مافی هه‌موو مرۆڤێكه"
شیرین عه‌له‌م هولو كچه كوردێكی ته‌مه‌ن (28) ساڵه، كه له لقی (15)ی دادگای شۆڕشی تاران بڕیاری سزای له‌سێداره‌دانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه. شیرین له گوڵانی (ئۆردی به‌هشت) (1387) له لایه‌ن سوپای پاسداران له تاران ده‌ستگیركراوه. شیرین پاش ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی (25) رۆژ له شوێنێكی نادیاردا له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی قورسی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یدا بووه. پاش ئه‌و ماوه بۆ به‌شی (209)ی زیندانی (ئه‌وین)ی تاران ده‌گوازرێته‌وه، سه‌ره‌تا به هۆی ئه‌وه‌و كه زۆر ئه‌شكه‌نجه‌كراوه‌و ئه‌گه‌ری مردنی هه‌یه به‌رپرسانی زیندانی ئه‌وین ئاماده نابن شیرین وه‌ربگرن، بۆیه رۆژی دواتر پاش سه‌ودایه‌ك جه‌سته نیوه گیانه‌كه‌ی شیرین وه‌رده‌گرن‌و پاش دوو مانگ ده‌نێردرێته به‌شی ژنان له زیندانی ئه‌وین. له رۆژی (28)ی سه‌رماوزه‌ی (1388)دا لقی پانزه‌ی دادگه‌ی شۆڕشی تاران به تۆمه‌تی موحاربه‌و په‌یوندی له (په‌ژاك)دا سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌بڕێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی چوونه ده‌ره‌وه‌ی نایاسایی له سنوور سزای دوو ساڵ زیندانیشی بۆ ده‌بڕێته‌وه.
شیرین عه‌له‌م هولو خه‌ڵكی گوندی (دێم قشڵاق)ه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری ئا‌راس‌و له هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیدا شایه‌تحاڵێكی هه‌ژاری‌و جیاكاریی ئابووری‌و ره‌گه‌زی بووه له ناوچه‌كه‌یاندا. بینینی ئه‌زموونی تاڵ‌و ناخۆشی كچه هاوته‌مه‌نه‌كانی، كه هه‌ندێكیان به هۆی نادادپه‌روه‌رییه‌وه خۆیان سوتاندوه‌و خۆیان كوشتووه، هه‌ندێكی دیكه‌یان به‌ناچار ملكه‌چی ژیانێك بوون، كه دوور بووه له‌خۆشه‌ویستی‌و مافی ژیان‌و خۆیان سپاردووه‌ته ژیانێك كه لێوان‌لێو بووه له توندوتیژی. كاتێك چاره‌نووس ده‌یه‌وێت شیرین به زۆره ملێ به شوو بدات، سه‌ركێشی ده‌كات‌و دێم قشڵاق به جێده‌هێڵێت.
بڕیاری سزای له‌سێداره‌دانی دادگا بۆ شیرین له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه بووه، كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا به ئه‌نجام گه‌یشتوون. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌پێی بڕگه‌ی (38)ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی گیراو ناچار بێت دان به‌وه‌دا بنێت كه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌یانه‌وێت، به‌كارێكی نایاسایی داده‌نێت‌و هه‌ر جۆره دانپیادانانێك كه له ژێر گوشاردا له كه‌سێك وه‌رگیرا بێت هیچ به‌هایه‌كی نییه‌و ده‌بێت تۆمه‌تبار له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما ئاماژه پێكراوه سزا بدرێت.
شیرین عه‌له‌م هولو له تاران به زمانی فارسی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، كه له‌و قۆناغه درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌باشی شاره‌زای زمانی فارسی نه‌بووه‌و به‌هۆی خوێنده‌واریی كه‌مه‌وه شاره‌زایی له نووسین‌و خوێندنه‌وه به زمانی فارسی نه‌بووه‌و زمانی فارسی بۆی دژوار بووه. ئێستا‌و پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵێك زیندانی له به‌شی ژنانی زیندانی ئه‌ویندا تا راده‌یه‌كی كه‌م ده‌توانێت به‌فارسی قسه بكات. بۆیه ئه‌شكه‌نجه‌كردن‌و لێكۆڵینه‌وه به زمانێك كه لێی تێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌ویش بۆ دۆزێكی قورسی سیاسی‌و به سه‌رنجدان به‌و دۆخه كه شیرین تیایدا ژیاوه بڕیاری سزای له‌سێداره‌دان نیشانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌یه له دۆزه‌كه‌ی.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك چالاكوانی مافی مرۆڤ، جگه له‌وه‌ی به دژی له‌سێداره‌دان‌و ئه‌شكه‌نجه‌ین، داوا ده‌كه‌ین سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ دۆزی ئه‌و كچه گه‌نجه كورده بكرێت، هه‌روه‌ها داوای پشتیوانیی هه‌مه لایه‌نه له رێكخراو و ده‌زگاكانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر شیرین عه‌له‌م هولودا.
ناونیشانی كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له شیرین عه‌له‌م هولو به‌ندكراوی سیاسیی كورد
https://spreadsheets.google.com/viewform?formkey=dEI2YV85UUxXWUMxWnBfNFlrd2lBbHc6MA&ifq
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ناونیشانی وێبلاگه‌كه‌ی شیرین عه‌له‌م هولو
http://shirin-alamhooli.blogspot.com/


بگه‌رێوه
