کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا ناسراو به KMMK، له ساڵی 2005ه‌وه ده‌ستی به چالاکی کردووه.
ئه‌و ڕێکخراوه‌یه سه‌ر به هیچ حیزب و لایه‌نێکی سیاسی نییه و به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و له پێناو ئازادی و مافی مرۆڤی کورد و ناساندنی ئێش و ئازاره‌کانی ئه‌و گه‌له به ڕای گشتی جیهان، له ئوروپا دا چالاکی ده‌کات.
ناوه‌ندی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له وڵاتی سوێد و له شاری ستۆکهۆلمه.
یه‌که‌مین کۆنگره‌ی KMMK له ساڵی 2005 به‌ڕێوه چووه.
کۆنگره‌ی دوویه‌م له ساڵی 2007 و کۆنگره‌ی سێ له هاوینی 2008 و چواره‌مین کۆنگره‌ش له پاییزی ساڵی 2009 له شاری ستۆکهۆلم به‌ڕێوه چووه.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد KMMK له سێ کۆنگره‌ی پێشووی دا به ده‌ستنیشان کردنی سه‌رۆک و سێ که‌س وه‌ک ئه‌ندامانی شووڕای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کاری کردووه. له چواره‌مین کۆنگره دا به پێشنیاری ئه‌ندامان و په‌سه‌ند کردنی زۆرینه، ژماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران بۆ 9 که‌س زیاد کرا و هاوکات شێوازی هاوسه‌رۆکی په‌سه‌ند کرا. به‌و شێوه‌یه هاوسه‌رۆکێکی ژن و هاوسه‌رۆکێکی پیاو ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردیان له ئه‌ستۆ ده‌بێت.
KMMK له ماوه‌ی ساڵانی ڕابڕدوو، جیا له پێوه‌ندی گرتن و ناساندنی دۆزی کورد و به تایبه‌ت زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی که له گه‌ڵ مه‌ترسی ئه‌شکه‌نجه و له سێداره‌دان ڕووبه‌ڕوون، گه‌لێک چالاکی دیکه‌ی له وێنه‌ی: بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌ڵاڤۆک و نووسراوه بۆ ڕای گشتی ئوروپا و جیهان، ساز کردنی گه‌لێک ڕێپێوان له شاری ستۆکهۆلم و وه‌ڕێ خستنی کۆنسێرت بۆ پشتیوانی له چالاکانی مه‌حکوم به ئێعدام ئه‌نجام داوه.
ئه‌و که‌سانه‌ی که له کۆنگره‌ی چواره‌م دا ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ بریتین له‌مانه:
1. سیامه‌ند موعینی. ئه‌ندامی شووڕای به‌ڕێوه‌به‌ری و هاوسه‌رۆکی KMMK
2. نگین شێخولئیسلامی. ئه‌ندامی شووڕای به‌ڕێوه‌به‌ری و هاوسه‌رۆکی KMMK
3. چیا مه‌ده‌نی. ئه‌ندامی شووڕای به‌ڕێوه‌به‌ری KMMK
4. غه‌زاڵ ئه‌لیاڵی. ئه‌ندامی شووڕای به‌ڕێوه‌به‌ری KMMK
5. یۆسف سوڵتانی. ئه‌ندامی شووڕای به‌ڕێوه‌به‌ری KMMK
6. غه‌فور مه‌حه‌مه‌دی. ئه‌ندامی شووڕای به‌ڕێوه‌به‌ری KMMK
7. ئارێز ئانده‌ریاری. ئه‌ندامی شووڕای به‌ڕێوه‌به‌ری KMMK
8. ئاسۆ ساڵح. ئه‌ندامی شووڕای به‌ڕێوه‌به‌ری KMMK
9. شێرکۆ جیهانی. ئه‌ندامی شووڕای به‌ڕێوه‌به‌ری KMMK

