ماده‌ی یه‌ک: ناو وشوێنی ڕێکخراو
ناو: کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کورد – ئوروپا
شوێنی چالاکی: ئوروپا
ئامانج و تێکۆشان:
کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه که ئامانجی تێکۆشانه بۆ زه‌ق کردنه‌وه و گه‌یاندنی روداوه‌کانی پێشێلکاری مافی مرۆڤه‌کان له لایه‌ن ده‌ستگاکانی ده‌سته‌ڵاتدار به مێدیا و ده‌ستگاکانی په‌یوه‌ندیدار به مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤ وهاوکات تێده‌کۆشیت ڕێگه‌خۆشکه‌ر بێت بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێشخستن و پاراستنی بواره‌کانی دێمۆکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ.
ماده‌ی دوو: ئامانجه‌کانی ڕێکخراو
1- کومه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا ڕیکخراوێکی مه‌ده‌نی کومه‌ڵایه‌تیه که مه‌به‌ستی داکۆکی کردنه له مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان و ئوروپا وئه‌و شوێنانه‌ی که کوردی تێدا نیشته جێه.
2- کومه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ بۆ به کرده‌وه کردنی ئامانجه‌کانی ، سه‌ربه‌خۆیه و هیچ گرێدراوێکی،حێزبی و حکوومه‌تی نیه.
3- کومه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ بۆ پێش بردنی کاره‌کانی، ناوه‌نده‌کانی مه‌ده‌نی،مافی مرۆڤ و ڕای گشتی کوردستان وجیهان به مۆخاته‌ب ده‌گرێت.
4- کومه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ تیشک ده‌خاته سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی سه‌ر تاکی کورد له کوردستان له رێگای ڕاگه‌یاندنه گشتیه‌کان( بڵاو کراوه،ته‌له‌فزیون،ڕادیو،ئینته‌رنێت و...)
5- به‌ڕێوه بردنی کۆڕ وسیمینار و ده‌ر کردنی لێدوان ،ئه‌نجامدانی خۆ پیشاندانی جه‌ماوه‌ری.
6- کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤ له پێناو یه‌کسانی ژن و پیاو له کۆمه‌ڵگادا تێده‌کۆشیت و له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه بۆ به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ریه‌کان ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات .
7- کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ بۆ تێکه‌ڵاوی تاک و گروپی کوردی له ناو کۆمه‌ڵگای ئوروپایی دا پلان و پرۆژه دا‌ده‌مه‌زرێنێت .
ماده‌ی سێ: پێکهاته‌ی رێکخراو
ئا- ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌ری :
1- ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له دوو که‌س پێک دێت ژنێک وپیاوێک که به شێوه‌ی هاوبه‌ش ئه‌رکه‌کان ڕاده‌په‌ڕێنن.
2- ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له لایه‌ن ده‌سته‌ی کارگێری له دانیشتن یان کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه ده‌ست نیشان ده‌کرێن،له کاتی نا ئاسایی( مردن،لێ نه‌هاتووی،ده‌ست له کار کشانه‌وه )له لایه‌ن ده‌سته‌ی کارگێڕی له دانیشتنێکی نا ئاسایی‌دا یان له‌و پۆسته دوور ده‌خرێنه‌وه یان ده‌ستنیشان ده‌کرێن.
3- ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له کاتی پێویست و به‌ڕێوه نه‌چوونی کوبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ده‌توانن به شێوه‌ی هاوبه‌ش کۆببنه‌وه.
4- هیچ کام له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه به ته‌نیایی مافی بڕیاردانیان له سه‌ر ئه‌رکه کرداری ویاسایه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان نیه.
5- ماوه‌ی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه( مه‌ودای نێوان دوو کۆنگره).
ب- ده‌سته‌ی کارگێڕی:
1- هه‌موو مانگێک به به‌شداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێری کۆ ده‌بێته‌وه و له ساڵدا چووار کۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کان ده‌بێت( هه‌ر وه‌رزه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی ده‌بێت).
2- له کار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ران،لێکوڵه‌وه‌ر،به‌ررپرسی کومیته‌کان،نوێنه‌رایه‌تیه‌کان،به زورینه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌ستی کارگێڕی به‌ڕێوه ده‌چێت.
3- سه‌رجه‌م به‌رنامه‌کانی کومه‌ڵه و گوڕینی ئه‌ساسنامه له ئه‌ستۆی ده‌سته‌ی کارگێڕیدایه.
4- دیاری کردنی بڕی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌ندامان.
5- چاودێری کردنی کاروباری ماڵی.
6- بڕیار دانی پێویست له کاتی نا ئاسایی‌دا.
7- داخستنی کومه‌ڵه به پێ زورووره‌ت.
8- سه‌رجه‌م بڕیاره‌کانی ده‌سته‌ی کارگێڕی شایانی به کرده‌وه کردنه‌وه و یاسایه.
9- ئاماده نه‌بوونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی بۆ سێ دانیشتنی به‌رده‌وامی ده‌سته‌ی کارگێری ده‌بێته هۆی لێپرسینه‌وه وله کۆتاییدا که‌وتنی ئه‌ندامیه‌تی.
پ- کومیته‌کانی کۆمه‌ڵه به پێی پێویست و بۆ پێش خستنی کاره‌کانی ده‌توانێت کومیته گه‌لێک پێک.
کومیه‌ته‌ی ماڵی :
1- به‌رپرس یان به‌رپرسانی ئه‌و کومیته‌یه له لایه‌ن ده‌سته‌ی کارگێڕیه‌وه ده‌ست نیشان ده‌کرێن و له کاره‌کان لا ده‌برێن.
2- کومه‌ڵه جگه له بڕه پاره‌ی ئه‌ندامیه‌تی هیچ سه‌رجاوه‌یه‌کیتری داهاتی نیه و سه‌رجه‌م داهاته‌کانی کومه‌ڵه له لای کومیته‌ی ماڵی ده‌بێت.
3- کڕینی پێوسیته‌یه‌کانی کومه‌ڵه له دووای ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی کارگێڕی له ئه‌ستۆدایه.
4- کومیه‌تی ماڵی به‌رپرسیاره وێڕای پاراستنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه ماڵیه‌کانی کومه‌ڵه ڕاپۆرتی ماڵی ساڵانه ئاماده بکات وپێشکه‌شی دسته‌ی کارگێڕی بکات.
5 - کومه‌ڵه ده‌توانێت بۆ پێش خستنی کاره‌کانی له یارمه‌تی،ده‌وڵه‌تان. ڕێکخراوه‌کان و.... که‌ڵک وره بگرێت.
کومیته‌ی ژنان :
1- کومیته‌ی ژنان به مه‌به‌ستی پشتیوانی و پاراستنی مافه‌کانی ژنان و به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی دامه‌زراوه وبه مه‌به‌ستی لێکوڵینه‌وه و ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی تایبه‌تی به ژنان و به‌رجه‌سته کردنی داوخوازیه‌کانی ژنان له کۆمه‌ڵگاکه‌دا.
کومیه‌تی راگه‌یاندن :
کومیته‌ی ڕاگه‌یاندن ئه‌رکی بڵاوکردنه‌وه و گیاندنی هه‌واڵه‌کانی کوردوستان و ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی له کوردوستان به دژی تاک و کۆمه‌ڵی کوردی ده‌کرێت جا له لایه‌ن هه‌ر ده‌زگایه‌ک ڕا بیت.
کومیه‌ته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان :
1- کومیته‌ی په‌یوه‌نده‌یکان ئه‌رکی په‌یوه‌ندی گرتنه به که‌سایه‌تیه‌کان،ناوه‌نده‌کان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها بۆ یه‌کریزی و ته‌بایی له ناو کۆمه‌ڵگادا تێده‌کۆشێت.
د- نوێنه‌رایه‌تیه‌کان(لقه‌کانی کۆمه‌ڵه)
1- ده‌سته‌ی کارگێری ده‌توانێت بڕیار بدات بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی کومه‌ڵه له شار و وڵاته جیاوازه‌کاندا.
2- نوێنه‌رایه‌تیه‌کان له نێوان ئه‌ندامانی کومه‌ڵه و به پێ داخوازینامه‌ی نووسراو له هه‌ر کوێیه‌ک بێت له دووای ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی کارگێری ده‌ست نیشان ده‌کریت و ئه‌رکی تایبه‌تیان بۆ دیاری ده‌کرێت.
3- هه‌موو نوێنه‌رایته‌یه‌کان لانیکه‌م پێویسته سێ ئه‌ندامیان هه‌بێت و ده‌توانن له دووای په‌سه‌ند کردنی ده‌سته‌ی کارگێڕی به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له چووارچێوه‌ی ئه‌ساسنامه‌ی کومه‌ڵه ده‌ست به کار و ئه‌ندام گیری بکه‌ن.
4- نوێنه‌رایه‌تیه‌کان پێویسته له کونگره‌ی کۆمه‌ڵه‌دا به‌شدار به‌ن.
ماده‌ی چووار : ئه‌ندامیه‌تی
1- هه‌ر تاکێک که باوه‌ڕی به جاڕ نامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ بێت ده‌توانێت له دووای خوێندنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد - ئوروپا و په‌سه‌ند کردنی به ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی کارگێڕی کومه‌ڵه ببێته ئه‌ندام.
2- ئابوونه ئه‌ندامیه‌تی مانگانه‌یه وه به پێ ی خواست و توانای ئه‌ندامان له (120) کرونی سویدی بۆ وڵاتی سوید ده‌ست پێ ده‌کات.
3- سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی: پاشگه‌ز بوونه‌وه یان واز هێنانی ئه‌ندام بو خۆی – ده‌ر کردنی ئه‌ندام به هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌سته‌ی کارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ری به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به په‌یڕه‌وی کۆمه‌ڵه یان کرده‌یه‌ک که به پێچه‌وانه‌ی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بێت و بو کۆمه‌ڵه زه‌ره‌ی هه‌بێت.
4- ئه‌ندامی چالاک – به‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌وترێت که وێڕای ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌که‌م له یه‌کێک له کومیه‌ته‌کاندا چالاک بێت و له کاره‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا به‌شدار بکات.
5- ئه‌ندامی ناچالاک- به‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌وترێت که ته‌نها ئه‌ندامی کومه‌ڵه‌یه و پشتیوانی له کۆمه‌ڵه ده‌کات و له هیچ کومیتیه‌کدا ئه‌ندام نیه.
ماده‌ی پێنج : هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کومه‌ڵه به گوێره‌ی بڕیاری ده‌سته‌ی کارگێڕی یان حکومی دادگای یاسایی ده‌بێت.

