KMMK:
کوشتنی کاسبکارانی کورد له لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌رده‌وامه.
به پێی ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ی که له لایه‌ن چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران بڵاو کراوه‌ته‌وه، هێزه‌کانی ئینتیزامی ده‌وڵه‌تی ئێران له هه‌رێمی بانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کاسبکارانی کورد و له ئه‌نجام دا کوردێک ژیانی له ده‌ست داوه و دوو کاسبکاری دیکه‌ی کوردیش به گرانی بریندار بوون.
زاندراوه که ئه‌و هێرشه ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابڕدوو له یه‌کێک له ناوچه‌کانی شاری بانه ڕووی داوه. هێزه‌کانی ئینتیزامی ته‌قه له چه‌ند ماشێنی هه‌ڵگری باری پارچه ده‌که‌ن و له ئه‌نجام دا هاووڵاتیه‌کی خه‌ڵکی شاری بۆکان به ناوی " مه‌حه‌مه‌د ڕۆسته‌می" له جێ دا ژیانی له ده‌ست ده‌دات و سه‌رنشینێکی دیکه‌ی ماشێنه‌کان له‌و کاته دا بریندار ده‌بێت.
چالاکانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندووه که له هێرشێکی دیکه دا له هه‌رێمی " بابۆسا"ی شاری بانه، هێزه‌کانی ئینتیزامی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر چه‌ند ماشێنی دیکه و به گومانی ئه‌وه‌ی که باری قاچاغیان پێیه، که‌سێک به ناوی " سه‌عید " بریندار ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه که له ساڵی 2009 دا ڕاده‌ی گوشار و هێرش بۆ سه‌ر کاسبکارانی کورد و به تایبه‌ت سوتاندنی بازارچه‌کان و ساز کردنی دیوار و نانه‌وه‌ی گه‌لێک ئاسته‌نگی تر له سه‌ر سنووره‌کان په‌ره‌یان هه‌ستاندووه و چاوه‌ڕێ ده‌کڕی که له ساڵی نوێش دا ئه‌و ڕه‌وته به‌رده‌وام بێت.
ساڵانه به ده‌یان کوردستانی ته‌نیا له پێناو دابین کردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان، ده‌بنه قووربانی و ده‌درێنه به‌ر ده‌سڕێژی گولله، یانیش زیندانی ده‌کرێن...

بگه‌رێوه
