سیاسەتى دژ بەکورد ئیدانە دەکەین ( به بۆنهی ئێعدامی فهسیح یاسهمهنی )
بۆ ڕاى گشتى.
دهوڵهتی کۆنەپەرستى ئێران دەستى داوەتە ئیعدامکردنى براکانمان لەڕۆژهەڵاتى کوردستان لەمنێوەندەشدا ئەوەى ئێمە زۆر نیگەران کردووە بێدەنگى پارت و لایەنە سیاسیەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانە کەئیدیعاى ئەوە دەکەن کەگوایە ئەوان لەپێناو ئەم گەلە چەوساوە تێدەکۆشن بەڵام بێدەنگیان لەبەرامبەر ئەم جۆرە هەڵوێستە دژ بەمرۆییەى ڕژێمى ئێران گومان دەخاتە سەر هەوڵەکانیان لەپێناو گەلى کورد،
ئێمە وەکو ڕۆژنامەنوسانى باشوورى کوردستان زۆر بەتوندى ئەم هەڵوێستە نامرۆییەى ئێران مەحکوم دەکەین کەتەنیا لەمساڵدا بۆ دووەمین جار زۆر بێشەرمانە لاوێکى ترى کوردى بەناوى(فەسیح یاسەمەنى)لەسێدارەدا و لێرەوە هاوخەمى و دڵتەنگى خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ سەرجەم گەلى کورد بەگشتى و خانەوادەى یاسەمەنى بەتایبەتى هەروەها زۆر بەتوندیش ڕەخنە لەبێهەڵوێستى پارت و لایەنە سیاسیەکانى ڕۆژهەڵات دەگرین کەلەبەرامبەر لەسێدارەدانى ئەم لاوە کوردە هیچ هەڵوێستێکیان نیشان نەدا کەببێتە جێگەى ئومێد تۆزێک لەم ناخۆشیەمان کەمبکاتەوە
وەکو ڕۆژنامەنوسانى باشوورى کوردستانیش داوا لەڕژێم دەکەین کەواز لەتوند و تیژى بهێنێت و ڕێگەى دیالۆگ و ئاشتیانە بگرێتە بەر بۆ چارەسەرى کێشەى کورد چونکە بەلەسێدارەدانى لاوانى کورد بەنزین بەئاگر دا دەکات و ئەمەش قەت بەهیچ ئاوێک ناکوژێتەوە چونکە گەلى کورد هیچ کاتێک لەپەتى سێدارە نەترساوە و قەتیش لەترسى بەندیخانە بێدەنگى هەڵنەبژاردووە،
هاوڕێ کاسرۆ ڕۆژنامەنوس
هەڵۆ مەرگەیى ڕۆژنامەنوس
دیارى محمد ڕۆژنامەنوس


بگهرێوه
