ڕێکخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به ئه‌منستی ئینته‌رناسیۆنال، بانگه‌وازیه‌کی له ژێر سه‌ردێڕی" ئێران، له‌سێداره‌دانی گیراوانی سیاسیی کورد و گیراوانی تر ڕاگره"، بڵاو کرده‌وه.
له بانگه‌وازیه‌کدا ئه‌منستی داوا له کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئێران ده‌کات، له سێداره‌دانی حه‌فده زیندانی سیاسیی کورد ڕاگرێ، له‌وانه ژنه چالاکی کورد زه‌ینه‌ب جه‌لالیان. ئه‌منستی نیگه‌رانیی خۆی ڕاگه‌یاند که هه‌ر کات ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دان ئه‌و حه‌فده گیراوه کورده له ئارادایه، به تایبه‌تی دوای له‌سێداره‌دانی دوو گیراوی که هه‌ره دوایینیان که فه‌سیح یاسه‌مه‌نی بوو.
ئه‌منستی ڕاده‌گه‌یه‌نێ سه‌رجه‌م ئه‌و حه‌فده زیندانیه له دوای دادگاییه‌کی نادادوه‌رانه، به محاره‌به واته دژایه‌تی له گه‌ڵ خوادا و، ئه‌ندامه‌تی له ئۆپۆزیسیۆنی کوردی به‌تایبه‌تی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک و کۆمه‌ڵه‌دا، تۆمه‌تبار کراون و سزا دراون و، هه‌ندێکیان ئه‌شکه‌نجه کراون و مافی پارێزه‌ریان لێ زه‌وت کراوه.
ئه‌منستی له دڕێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یدا وه‌ها ده‌نوسێ
: فه‌سیح یاسه‌مه‌نی له مانگی فێبروای 2008 له ماوه‌ی شه‌ڕێکدا له نێوان گه‌ریلاکانی په‌ژاک و هێزه‌رکانی ڕژیمدا له گوندێکی نزیک خۆی گیراوه و، تا ئێستا نه‌سه‌لمێنراوه که ئه‌و ده‌ستی هه‌بووه له‌و شه‌ڕه‌دا. له گه‌ڵ فه‌سیح باوکی فه‌سیح چه‌ندین گوندنشینی تر گیران و، فه‌سیح له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ئه‌شکه‌نجه‌کراوه. فه‌سیح به بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌که‌ی-که به پێی یاسای ئێران پێویستیه‌که- له‌سێداره دراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ته‌رمی فه‌سیح ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌کراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمیی سه‌ره‌خۆشیی بۆ به‌ڕێوه نه‌به‌ن. ئه‌منستی ئه‌و له‌سێداره‌دانه مه‌حکووم ده‌کات.
ئه‌منستی ڕاده‌گه‌یه‌نێ که دوای ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆککۆماری ئێران، ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دانه‌کان به تۆمه‌تی محاره‌به زیادیان کردووه و، ڕژیم هه‌ڕه‌شه له خۆپێشانده‌ران ده‌کات به تاوانبارکردنیان به محاره‌به و، ئه‌مه به ئامانجی ڕێگرتنه له ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی گه‌ل له دژی ڕژیم.
ئه‌منستی ناوی ئه‌و حه‌ڤده کورده که به له‌سیداره‌دان سزا دراون بڵاو ده‌کاته‌وه که ئه‌مانه‌ن:
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان
, حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی,
فه‌رهاد وه‌کیلی,
شێرکۆ مه‌عارفی,
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر,
عه‌لی حه‌یده‌ریان,
حوسێن خزری,
ڕه‌شید ئاخکه‌ندی,
مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین ئاگۆشی,
ئه‌حمه‌د پۆڵاوه‌ند،
سه‌ید سامی حوسێنی,
سه‌ید جه‌ماڵ مه‌حه‌مه‌دی,
ڕۆسته‌م ئه‌رکیا,
مسته‌فا سه‌لیمی,
حه‌سه‌ن تالعی,
ئه‌نوه‌ر ڕۆسته‌می,
ئیره‌ج مه‌حه‌مه‌دی
..........
وه‌رگێڕانی لێدوانی ئه‌نستی ئینته‌رناشناڵ له ئینگلیزیه‌وه بۆ کوردی : باران سه‌رده‌شتی


بگه‌رێوه
