ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران به هێرش و تۆقاندن و ئیعدام ناتوانن نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌م شێوه‌ی که هه‌ڵێان بژاردوه له داوخوازیه‌کانی خۆیان و ویستی ڕوایی نه‌ته‌وه‌یی دور بکه‌نه‌وه. ئێحسانی فه‌تاحیان له به‌رده‌م مرۆڤایه‌تی به شێوه‌یه‌کی به‌ربه‌ریانه له سێداره درا و بو به ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شی روناکیده‌ری ئاسمانی وڵاته‌که‌مان ، دو مانگی به‌سه‌ر دا تێنه‌په‌ڕیبو که گولئه‌ستێره‌یه‌کی تریش شه‌وه‌زه‌نگی وڵاته‌که‌مانی به سوتانی خۆی روناک کرده‌وه و فه‌سیح یاسه‌مه‌نی هاته ناو گیانبه‌ختکردوانی گه‌ل.
مێتۆدی تۆتالیتاریی و دیکتاتۆرانه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌کانی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان شێوه‌یه‌کی غه‌ریب و نه‌ناسراو نیه و ئه‌و مێتۆده وا زیاتر لە ٣٠ ساڵه له سه‌ر ئه‌م گه‌له تاقی ده‌کرێته‌وه و ده‌سته‌ڵاتداران باش ده‌زانن ئه‌م مێتۆدانه له به‌رامبه‌ر خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر بێئاکامه و ناتوانی ده‌نگی گه‌لێک بۆ گه‌ییشتن به خواسته ره‌واکانی کپ بکات .
لیره‌وه ئێمه که ئه‌م نوسراوه‌مان واژۆ کردوه ئه‌و ئێعدامانه به توندی مه‌حکوم ده‌که‌یین و له هه‌مو ڕۆله به ئه‌مه‌که‌کانی خۆمان به خاوه‌ن ده‌رده‌که‌وین و په‌یمان نوی ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌ی دۆژمن بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کگرتویی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان و هاوکات له هه‌مو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ده‌خوازین یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ڕه‌نگ به دژی کرده‌وه دزێوەکانی ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێده‌نگ نه‌بن و له هه‌ر بوارێکه‌وه بۆیان ده‌کرێت یارمه‌تیده‌ر بن بۆ سه‌قامگیری و یه‌کڕیزی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دژی کۆماری ئیسلامی ئیران وبه‌ڵێنی ده‌ده‌ین ئه‌م کرده‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێران له لایه‌ن گه‌له‌وه بێ وڵام نامێنێته‌وه و دژکرده‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.
1. کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئوروپا
2. پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردوستان
3. ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
4. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان/ سوێد
5. پژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)
6. پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
7. پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (ڕۆژهەڵات)
20100111


بگه‌رێوه
