به گوێره‌ی هه‌واڵێک که له لایه‌ن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان RMMK بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه 14.01.2010، بڕیاڕ وابوو که ڕێ و ڕه‌سمێکی ڕیز گرتن له یادی " ئیبراهیم لوتفوڵلاهی " به‌ڕێوه بچێت. ئه‌و داخوازه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم و به ئاماده بوونی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی " یه‌کیه‌تی دێمۆکراتیکی خوێندکاران" ئۆرگانیزه کرابوو. به‌ڵام هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری کردن له دژی به‌ڕێوه چوونی ڕێ و ڕه‌سمه‌که، ڕه‌وشێکی ئه‌منیه‌تیان پێک هێنا و چه‌ند کاتژمێر به‌ر له چوونی به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌که بۆ سه‌ر گڵکۆی " ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی" له گۆڕستانی " به‌هه‌شتی مه‌حه‌مه‌دی" ئه‌و شاره، هێزه‌کانی ئیتلاعات ئه‌و شوێنه‌یان گه‌ماڕۆ دا و ڕێگای چوونه ژووری ناو گۆرستانه‌که‌یان لێ گرتن.
هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌ها ده‌ستیان کرد به گرتنی فیلمی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانهه‌ویست له‌و ڕێ و ڕه‌سمه دا به‌شداری بکه‌ن و هاوکاتیش مۆبایلی خوشکی ئیبراهیمیان به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که فیلمی هه‌ڵگرتووه، له ناوبراو هه‌ستاند، که ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئاڵۆزی له نێوان بنه‌ماڵه‌ی لوتفوڵڵاهی و هێزه‌کانی ئیتلاعاتی شاری سنه.
له‌و ڕێ و ڕه‌سمه دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هاووڵاتیانی کورد له شاره‌کانی سنه، کرماشان، ئورمیه، مه‌ریوان و چه‌ندین شوێنی دیکه ئاماده‌بوون. به‌لام هێزه‌کانی لیباس شه‌خسی هێرشیان کرده سه‌ر ئاماده‌بووان و لانی که‌م ده که‌سیان ده‌ستگیر کرد که ناوی ژماره‌یه‌کیان به‌و جۆره‌یه:
موختار زارعی، ئه‌ندامی شوورای ناوه‌ندی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد،
مێهدی دۆعا گو،
لوقمان ئه‌حمه‌دی،
خه‌لیل شه‌هبازی،
سه‌یوان ئه‌داک،
دارا حوسێنی، به‌رپرس و ئه‌ندامی شوورای ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی دێمۆکراتیکی خوێندکارانی کورد له زانکۆ،
ئازاد لوتفوه‌ری،
ئومید شێخی و
ژماره‌یه‌کی دیکه له چالاکانی مه‌ده‌نی شاری سنه
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که ئیبراهیم لوتفوللاهی، خوێندکاری به‌شی ماف له زانکۆ په‌یامی نووری شاری سنه بوو که له ڕۆژی 15ی مانگی ده‌ی ساڵی 1386ی کۆچی دا ، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعات له پێش ده‌رگه‌ی زانکۆ ڕفێندرا و دوای نزیکه‌ی ده ڕۆژ، هه‌واڵی کوشتنی ناوبراو ( که ده‌وڵه‌ت بانگه‌شه‌ی ده‌کرد گۆیا له ژووری تاکه‌که‌سی دا خۆی کوشتووه ! ) به بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا. هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌شکنجه‌کان و راستی کوشتنی ئیبراهیم، ته‌رمه‌که‌یان به نهێنی و به بێ ئیزنی بنه‌ماله‌که‌ی له گۆرستانی " به‌هه‌شتی مه‌حه‌مه‌دی" ساری سنه به خاک سپارد و دواتریش به بێتۆن سه‌ریان داپۆشی !
دادگای شاری سنه، بۆ په‌رده‌پۆش کردنی راستی ڕووداوه‌که، وڵامی پزشکی یاسایی نه‌داوه که گوتبووی ئیبراهیم به زه‌ربه‌ی له سه‌ر و جه‌سته‌ی که‌وتووه و هاوکاتیش دۆسیه‌که‌یان به ته‌واوی داخست.

بگه‌رێوه
