KMMK:
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له شاری ئیلام به ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا گه‌یشتووه، ژماره‌یه‌ک له مافیاکانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران له ده‌وروبه‌ری شاری " شیروانی چاردۆڵ" ده‌ستیان کردووه به تاڵان کردنی بڕێکی زۆر له ئاسه‌واره‌کانی مێژوویی.
زاندراوه که ئه‌و که‌ره‌سانه له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی خه‌ڵکی شاری ئیلام دۆزرابوونه‌وه که دواتر له سه‌ر ڕێگای کرماشان ده‌ستگیر ده‌کرێن و ئاسه‌واره‌کانیشیان لێ ده‌ستێنن. ئه‌و چه‌ند که‌سه که به ته‌مای فرۆشتنی ئه‌و که‌ره‌سه و ئاسه‌واره بوون، زیندانی ده‌کرێن و دواتریش ناچار کراون که شوێنی ده‌رهێنانی ئاسه‌واره‌کان، له هه‌ریمی شێروانی چاردۆل، نیشانی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت بده‌ن.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، گه‌لێک ئاسه‌واری به نرخ له وێنه‌ی په‌یکه‌ره‌ی بڕۆنزی و به‌ردین و مه‌فره‌غی، له ژێر خاک ده‌رهێندراون و که‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ستی چه‌ند کاربه‌ده‌ستێکی ده‌وڵه‌ت و باس له‌وه ده‌کرێ که ئه‌و مامورانه سه‌ر به یاسری ڕه‌فسه‌نجانی، کوڕی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانین که ده‌ستێکی باڵای هه‌یه له تاڵان کردنی ئاسه‌واره‌کانی مێژوویی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ده‌گووترێ که ئه‌و ئاسه‌وارانه، بۆ زیادتر له سێ تا پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.

بگه‌رێوه
