KMMK:
پارێزه‌ری چالاکانی سیاسی کورد " شیرین عه‌له‌م هویی" له لێدوانێک دا ڕایگه‌یاند که مووه‌کیله‌که‌ی به ئێعدام حوکم دراوه. شامی ڕایگه‌یاند که ئه‌و چالاکه ژنه، به تۆمه‌تی هاوکاری له گه‌ڵ یه‌کێک له پارته ئاکتیڤه کوردیه‌کان و هه‌روه‌ها گۆیا دژایه‌تی له گه‌ڵ خودا، ئه‌و حوکمه‌ی به سه‌ر دا سه‌پێندراوه.
زاندراوه که کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌تا به شیرین عه‌له‌م هویی و بنه‌ماڵه‌که‌یان ڕاگه‌یاند بوو که ناوبراو به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا دراوه، به‌لام پارێزه‌ر گوتی که ئه‌و حوکمه ،له سێداره‌دانه و له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا حوکمی ئێعدامی به شێوه‌ی نوسراوه له دادگای ئینقیلابی تاران به ده‌ست گه‌یشتووه . شامی ڕایگه‌یاند که ئه‌م کچه چالاکه کورده که ماوه‌ی زیادتر له دوو ساڵه له زیندانی ئێڤین ده‌ستبه‌سه‌ره و چه‌ندین مانگ ڕووبه‌ڕوی ئه‌شکه‌نجه هاتووه‌ته‌وه، له گه‌ڵ مه‌ترسی گیانی ڕووبه‌ڕوویه.
شیرین عه‌له‌م هویی، ته‌مه‌ن 26 ساڵه، خه‌ڵکی شاری ماکۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که له مانگی خوردادی ساڵی 1387ی کۆچی له شاری تاران ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
به‌و شێوه‌یه ژماره‌ی ئه‌و چالاکه سیاسی و مه‌ده‌نیه کوردانه‌ی که ئێستاکه له زیندانه‌کانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له گه‌ڵ مه‌ترسی له‌سێداره‌دان و گولله‌باران ڕووبه‌ڕوون گه‌یشتووه‌ته هه‌ژده که‌س که بریتین له‌م که‌سانه:
شیرین عه‌له‌م هویی،
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان،
, حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی,
فه‌رهاد وه‌کیلی,
شێرکۆ مه‌عارفی,
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر,
عه‌لی حه‌یده‌ریان,
حوسێن خزری,
ڕه‌شید ئاخکه‌ندی,
مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین ئاگۆشی,
ئه‌حمه‌د پۆڵاوه‌ند،
سه‌ید سامی حوسێنی,
سه‌ید جه‌ماڵ مه‌حه‌مه‌دی,
ڕۆسته‌م ئه‌رکیا,
مسته‌فا سه‌لیمی,
حه‌سه‌ن تالعی,
ئه‌نوه‌ر ڕۆسته‌می,
ئیره‌ج مه‌حه‌مه‌دی
www.kmmk.info


بگه‌رێوه
