هه‌واڵنێری چاودێری مافی مروڤی کوردستان:
جه‌واد عه‌لیزاده چالاکی مافی مرۆڤ دوای تێپه‌ڕ کردنی یه‌ک ساڵ زیندان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئازادکرا.
ناوبراو که خوێندکاری قۆناغی کارشناسی ئه‌رشه‌دی مافی مرۆڤ بوو، ساڵی رابردوو له رێوره‌سمی ساڵوه‌گه‌ری مه‌رگی گوماناوی ئیبراهیم لوتفۆڵاهی له شاری سنه ده‌ست به سه‌ر کرابوو و به تۆمه‌تی بانگه‌شه دژی نیزام به بۆنه ی پێشکه‌ش کردنی وتارێک له‌و رێوره‌سمه‌دا، به یه‌ک ساڵ زیندان سزا درابوو.
جه‌واد عه‌لیزاده ( که به ره‌گه‌ز فارسی باکوری ئێرانه و وه‌ک دۆستی کوردسان ده‌ناسرێت.وه‌رگێڕ) دوای ده‌ست به سه‌ر بوونی له رێکه‌وتی 26 به‌فرانباری 87 ماوه‌ی 20 رۆژ له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه راگیرابوو و دوای ئه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره گواسترایه‌وه.
ناوبراو چوار مانگی كۆتایی ماوه‌ی زیندانیه‌كه‌ی له شاری سنه دورخرابوویه‌وه بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان
جه‌واد عه‌لیزاده له 8 رۆژی رابردووی به‌ر له ئازادبوونی له دژی ئه‌وه‌ی که ماوه
ی سزاکه‌ی کۆتایی هاتبوو به‌ڵام ئازاد نه‌کرابوو، ده‌ستی دابووه مانگرتن.
.......................
وه‌رگێڕانی خه‌به‌ر بۆ کوردی: ساسان ئه‌مجه‌دی. ئه‌ندامی KMMK له وڵاتی سویس


بگه‌رێوه
