له بێده‌نگی گوماناوی داکۆکیکه‌رانی ئازادیخوازی و مرۆڤایه‌تی، رۆڵه‌کانی کوردستان یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌ڵده‌واسرێنه سه‌ر په‌تی سێداره‌ی دواکه‌وتوویی و به‌ربه‌رییه‌ت، و سه‌وداگه‌رانی مافی مرۆڤ و ئازادی دیسان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن.
جێگای تێڕامان و قووڵ بوونه‌وه‌یه که میدیاکانی فارسی زمان که خۆیان به داکۆکیکه‌ری مافی مرۆڤ ده‌زانن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له پارته کوردیه‌کان و میدیاکانیشیان وه‌کوو حکوومه‌تی ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ساتانه بێده‌نگیه‌کی دوژمنانه‌یان هه‌ڵبژاردوه که هاوهه‌ڵوێستی ئه‌وان له
گه‌ڵ حکوومه‌تی ئیسلامی به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌رده خات.
بۆیه ئه‌م بێده‌نگیه ماناداره‌ی له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه له کوردستان، ئێران و هه‌روه‌ها کۆمه ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی به توندی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و به بیری دێنینه‌وه که ئه‌م ئیعدامانه ته‌نیا له چواچێوه ی سنووره‌کانی جۆگرافیای کوردستان و به ڕه‌وتێکی سیاسی تایبه‌ت کۆتایی پێ نایه ت.
بێ گومان ئه‌مه نیشانده‌ری مه‌ترسییه‌که بۆ هه‌موو نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا و ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر به‌م شێوازه بڕواته پێشه‌وه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌م تاوانانه هه‌موو که‌سێک له خۆ ده‌گرێته‌وه.
بێ گومان بێده‌نگی ئه‌مڕۆی ئیران و جیهان له به‌رامبه‌ری ژینوسایدی ئاشکرای گه‌لی کورد، ئاگری جیاوازی به قازانجی ئه‌م حکوومه‌ته مرۆڤ کوژه بڵێسه‌دارتر ده‌کات و دوور نییه خواستی
جیابوونه‌وه، که ساڵه‌هایه بووه‌ته بیانووی ده‌سه‌ڵاتداران و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ست بۆ پێشێل کاری خوێناوی مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد و به‌رهه‌ڵستکاری له پێشکه‌وتنی کورد و ئاوه‌دانی
کوردستان په‌ره بسێنێ و ئه‌مه ببێته هۆکاری ئاسۆیه‌کی نادیار.
جارێکی دیکه له نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و حیزبه کوردی و ئێرانیه‌کان و کۆمه‌ڵگای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یی و نێو نه‌ته‌وه‌یی داوا ده‌که‌ین ئه‌م بێده‌نگیه قیزه‌ونه بشکێنن و له دژی ئێعدام ، وه‌کوو ناپه‌سه‌ندترین دیارده‌ی مێژووی مرۆڤ هه‌ڵوێستێکی شیاو له به‌ر بگرن و له جیاتی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ و بایه‌خه مرۆییه‌کان له درزی ته‌سکی باوه‌ڕی شوڤێنیستی سه‌یر بکه‌ن، له سه‌ر بنه‌مای هزری مرۆڤگه‌رایی سه‌قامگیر بکه‌ن
یه‌کیه‌تی بنه‌ماڵه‌ی چالاکوانانی زیندانی کورد
رێکخراوی ژنانی ئازه‌ر مێهر
رێکخراوی چاودێری کوردوساید- چاک
که‌مپه‌ینی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد
...............
وه‌رگێڕانی لێدوان به کوردی: ساسان ئه‌مجه‌دی. ئه‌ندامی KMMK


بگه‌رێوه
