نامه‌ی فه‌رهاد وه‌کیلی
وه‌رگێڕان بۆ کوردی: خه‌مین
مه‌رگ واته ئه‌وین ، فڕین بۆ ئاسمان ، ڕۆیشتن ، مه‌رگ یانی ده‌ست له دونیا بوونه‌وه ، مه‌رگ واته لانه‌وازی ، دووری بۆ هه‌میشه له یاران ، مه‌رگ یانی سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه ، یه‌ک که‌لام مه‌رگ یانی مه‌رگ ،به‌ڵام هه‌ر چه‌ندی له‌لای من له مه‌رگ بدوێن هیچ دڵم پێی ناله‌رزێ ،مه‌رگ ئه‌گه‌ر هه‌ژدیهایه وه‌ک مێرۆی بێ ئازاره ده دڵمدا ،مه‌رگ به‌خته‌وه‌رێکه وه‌ک دیاری دۆستان ، چون بۆ گه‌لی خۆمه .دوای مه‌رگمه که من وێڕای یادی شه‌هیدان دێمه‌وه بیر . مه‌رگ بۆ من یانی ژیانی سه‌ر له نوێ ، یانی دڵ دۆڕاندن به ئه‌وین ،واته له دایک بوون ، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی من قه‌راره ببته سه‌فه‌ری نێوان دوو مه‌نزڵان که وابوو گه‌یین به مه‌نزڵ ده‌بته ئاواتێکی زۆر گه‌وره‌ی وه‌دینه‌هاتووی من و گه‌له‌که‌م و خۆشه‌ویسته‌کانم و جه‌گه‌رگۆشه‌کانم و یارانم له‌و دونیایه بێ پشت و په‌نایییه‌ماندا،ئێمه که ده‌زانین بۆکوێ ده‌چین و چمان ده‌وێ هه‌ر بۆیه‌شه که ده‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌سته‌و یێخه‌ین . به‌شکه‌م دوای من ، مه‌رگی من و ئه‌و مرۆڤانه که داهاتووان به شه‌هید نێویان ده‌به‌ن ببته پشتیوانێک بۆگه‌له‌که‌م ، بۆ نیشتیمانم و ڕۆڵه‌کانم .... ئه‌گه‌ر قه‌راره شه‌پۆلی ئه‌و گێژاوه خودارانه بێر و به‌وێمدا بدا و بێجگه له هێندێک ئێسک و پروسک له پاشم به جێ نه‌مێنێ ، دیسان من به دڵ ،مه‌رگ ده ئامێز ده‌گرم ،که ئه‌وه مه‌رگ نییه به‌ڵکوو به‌ڵێن و په‌یوه‌ندی نه‌پچراوه ده نێوان من و ڕابردوان و داهاتووانی مندا . که وابوو له‌و ئه‌سپه که دونیا بێ داده‌به‌زم و ڕوو ده ئه‌وین ده‌که‌م .
چیدی به‌رامه‌ی گوڵ و ڕێحانه و نه‌رگیز بۆ لای خۆیانم ڕاناکێشن له‌به‌روه‌ی خۆم ده‌بمه گانگای به‌رامه‌یان ومن بۆهه‌میشه خۆم له چنینی گوڵان بێ به‌ری ده‌که‌م چون له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که جوانترین چه‌پکه گوڵ له لایه‌ن باشترین مرۆڤ ده‌درێن به من . ئه‌و ڕێبازه ئه‌گه‌ر چی سه‌خت و دژوار وتاڵ بوو ،به‌ڵام کۆتایییه‌کی شیرنی ده‌بێ ، دڵم گیراوه له ده‌ست دونیا ، له چه‌نگ مه‌کر‌ه‌کانی ، زوڵمه‌کانی ، و بێ عه‌داڵه‌ته‌کانی ، شانی ماندووم توانایی هه‌ڵگرتنی باری قورسی به‌رپرسیاره‌تی هیچی دیکه‌ی نه‌ماوه .باوه‌ڕبکه‌ن که ده‌تواناییمدا نییه ، نازانن که چها دژواریم کێشاوه له‌و ڕۆژه‌وه هه‌ستم کردووه که میراتگری خوێنی شۆڕشگێرانم و چها ده‌خۆنووسانم به خۆوه دیوه له‌و کاته‌وه که‌شاهیدیم بۆ پاکی کچانی زاگڕۆس داوه و بوێری کوڕانی ئاڕاڕات و قه‌ندیلم په‌سن کردووه ، چ دژوار بوو که قورسایی شاهۆشم وه‌ستۆگرت ، که وابوو ده‌بێ ئه‌ویندار بی . هۆی ماندوو بوونم ده دڕێژه‌دانی ڕێباز‌دا نابینم ،به‌ڵکوو ترسی له کیس دانی ئه‌و هه‌موو خۆشی و بایخانه هه‌ڵیگرتووم که ئێستێ وه‌ده‌ستم که‌وتوون .
فه‌رهاد وه‌کیلی
زیندانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد که به ئێعدام حوکم دراوه، له زیندانی ئێوینی تاران


بگه‌رێوه
