نامه‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
وه‌رگێڕان بۆ کوردی: خه‌مین
دایه گیان لێم مه‌گه‌ڕێ ،
نێوم مه‌به تۆله ده‌رکی ئه‌و زیندانه ،
لێره تۆ له دووی من مه‌گه‌ڕێ ،
ئه‌ستێره ده پرچت که‌وتوون ،
به‌له‌شی شه‌که‌ت و چاوی به‌گریانه‌وه هه‌ڵیان مه‌وه‌رێنه .
ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم!
ئێواران دڵم ده‌گیرێ . هه‌ر وه‌ک هه‌دادانم لێهه‌ڵگیرابێ .نازانم ، به‌ڵام زۆر ساڵه به‌و دڵته‌نگییه ڕاهاتووم ئێستێ ،ته‌نانه‌ت شێعری شاملوو . سیغاری سه‌رلێو و ئیستیکانه چاش مراخم تاڵ ناکه‌ن . ته‌نیا ئه‌و دڵته‌نگییانه‌م له‌لا شیرنتر و هه‌ستیارتر ده‌که‌ن .ئێواران ده‌گه‌ڵ دڵم خه‌ریکی ڕازم . له خۆم ،له مرۆڤه‌کانی به‌ده‌وره‌مه‌وه بیر ده‌که‌مه‌وه ،له‌و مرۆڤانه‌ی که نیشانه‌کانیان بۆته چه‌ند ڕه‌قه‌می ، بیر ده‌که‌مه‌وه.ئه‌وه‌نده ده‌زانم که من به‌ندی ژوماره 135490648 م ،ڕه‌قه‌م بۆته هیمای ڕاز . 350.209،240،2 الف .
رۆژه‌کانیش له وڵاتی ئێمه ده‌بنه سیمبول ،ئه‌و ڕۆژانه که وادیاره ئه‌ژماریان له ئه‌ژماری لاپه‌ڕه‌کانی ڕێکه‌وتی مێژووش پتر ده‌بن . 3 ڕه‌شه‌مه ، 18سه‌رماوه‌ز،22 پووشپه‌ڕ ، 29 ڕه‌شه‌مه ،30جۆزه‌ردان ،2ڕێبه‌ندان و... . له‌بیرمه که مرۆڤه‌کان له وڵاتی ئێمه هه‌ر زوو ده‌بنه ئه‌ستێره و ئێمه بووینه خاوه‌ن تاقمێک وێنه ده قابدا که به ڕاده‌ی ئه‌ژماری ئه‌ستێره‌کانی ئاسمانن .
ئێواران ده‌گه‌ڵ خۆم ده‌دوێم ، وشه‌کان بۆمن چ واتایه‌کیان بووه ،تێرۆریست ، محارب ،خه‌رابکار، ئاژاوه‌چی ،تێکده‌ر ،دژ به هێوری ، مونافق ،وشه‌گه‌ڵیکن که ده‌یانناسمه‌وه .حاجی ،کارناس،قازی، عه‌داڵه‌ت ،بۆمن چه واتایه‌کی جێواز وه‌خۆ ده‌گرن .
ئێواران به دڵم ده‌ڵێم که من بوومه یه‌کێک له‌و ده‌یان به‌ندیی سیاسییانه‌ی زیندانی اوین ،یه‌کێک له هه‌زاران که هاتن و ڕۆین و ئه‌وانه‌ی که هاتوون و نه‌ڕۆیون .
به خۆم ده‌ڵێم چ ڕۆژگارێکی سه‌یره جاری وایه ده‌بێ به هێندێک خه‌به‌ر دڵم بکرێته‌وه که هیچ شتێکی پێ نییه که دڵکه‌ره‌وه بێ ،خه‌به‌رێک که له خۆشیان پێیده‌گریم و جاری واشه به بیستنی هێندێک خه‌به‌ر زه‌رده‌که‌نه‌م پێیان دێ و سه‌رێک ڕاده‌وه‌شێنم و ئاخێک هه‌ڵده‌کێشم سه‌باره‌ت به‌و ساته‌ی که فرمێسکی شادی‌م بو هه‌ڵوه‌راندبوون، جاری واهه‌یه ده نێوان پێکه‌نین و گریان دا نازانم کامیان ڕه‌وایه .
له بیستنی سڕینه‌وه‌ی حوکمی ئێعدامی( حامد) که بۆیان کردۆته 10 ساڵ زیندان له خۆشیان فرمێسکم دێنه خوار، به‌ڵام به وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی له‌شی لاواز و نه‌خۆش و ته‌مه‌نی که‌می فکر هه‌ڵمده‌گرێ و ده‌ڵێم ئه‌رێ مرۆڤێک چه‌ند ساڵان ته‌مه‌ن ده‌کا که ده ساڵ له‌و ته‌مه‌نه‌ی ده زیندان دا ڕایبوێرێ ،جا دوایه خه‌فه‌ت دامده‌گرێ و خۆم ده‌خۆمه‌وه .
له بیستنی خه‌به‌ری هاو سلووله‌که‌م (نادر و آرش )که هه‌ر کامیان 10 ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه هه‌ناسه‌یه‌کی له سه‌رخۆ هه‌ڵده‌کێشم وده‌ڵێم چ باشبوو که ئێعدام‌یان نه‌داونێ،به‌ڵام کاتێکی بیر له (مهدی) ڕۆڵه‌ی (نادر و دایکی) ده‌که‌مه‌وه فرمێسک ده‌چاوه‌کانمدا په‌نگاو ده‌خۆنه‌وه ،دیسان داده‌مێنم خه‌مبار بم یان پێم‌خۆش بێ .
زۆرم پێ سه‌یر بوو که ده ساڵوه‌گه‌ڕی( ابراهیم) دا له سنه ته‌نیا 10 که‌س گیراون ،دیسان باشبوو که که‌س نه‌کوژرا ،به‌ڵام له‌وه‌یکه دایکی کتێبه‌کانی کوڕه‌که‌ی کۆنه‌کردونه‌وه کوڵی دڵته‌نگی گه‌رووی کیپ کردم ،بیر له‌و 10 که‌سه گیراوانه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌وان ته‌نیا یه‌ک پرسیاریان بووه ئه‌ویش ،ابراهیم چی به سه‌رهات ؟
چاوم به خێرایی به دێڕه‌کانی ڕۆژنامه‌که‌دا ده‌گێڕم ،و له‌وه‌یکه ده‌بینم بۆ (مجید توکلی) حوکمی محارب یان نه‌داوه‌تێ له خۆشیان به خۆم ده‌ڵێم هه‌ی ده‌سه‌رت گه‌ڕێم مجید بریا جارێکی دیکه بمدیبایه‌وه ، پاشان له کلاسی به جێهێشتووی بیرده‌که‌مه‌وه وسه‌رم ده‌له‌قێنم و ده‌مێنه‌وه که بگریم یان پێبکه‌نم ؟
من پێموایه که‌ڕۆژگارێکی زۆر سه‌یره !
خه‌ڵکی وڵاتی ئێمه‌له برسان وه‌زاڵه‌هاتوون ده‌بێ ده‌ست و لاقی په‌ڕیو وقرتاویان له سه‌ر سفره‌ی عه‌داڵه‌ت وه‌ک شاباش وه‌ریبگرنه‌وه ، چ قه‌وماوه ....
له‌لای خۆم فکر هه‌ڵمده‌گرێ بۆته چ ڕۆژگارێک که مافی ژین و ژیانی من ده‌بێ ده‌نێوان فڵان به‌خشنامه و عه‌فونامه دا خه‌ریکی ته‌پ وتۆزخواردن بێ و دایکم به ترس وله‌رزه‌وه وه‌ڵامی تله‌یفونان بداته‌وه و به دڵه کورکه‌وه قامک به دوگمه‌ی تلویزیونه‌که‌وه بنێ و هه‌ڵیبکا و چاوه‌ڕوانی ڕۆژیک بێ که مه‌رگی ڕؤڵه‌که‌ی ببته سێبه‌ری ترس و وه‌حشه‌ت له سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی دیکه .
ئێواران ده‌گه‌ڵ خۆم ده‌دوێم که ،
به هێوری و له سه‌رخۆیی ده‌ڕوانمه ده‌ور به‌رم که نه‌کا که‌سێک یان دوربینێک فکرم بخوێنێته‌وه و به گوێی که‌سێک بگا که نابێ بگا پێی . به ڕاستی بۆته چ ڕۆژگارێک نازه‌نین .
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
زیندانی اوین 29 به‌فرانباری 1388
.........................
1_ نام نامه برگردان کردی از شعر احمد شاملو
2_ شیعر ابتداینامه ترانه ای استاز احمد کایا


بگه‌رێوه
