ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش شیرین عه‌له‌م هولی هه‌ڵسووڕاوي سیاسی کورد له يه‌که‌مین دادگایدا حۆکمی ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
له دۆسیه‌که‌دا هاتووه که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی په‌سه‌ند کردنی ئه‌م حوکمه دانپێدانانی ناوبراو به پێوه‌ندی له گه‌ڵ پژاک بووه. شیرین عه‌له‌م هولی له نامه‌یه‌کدا باس له ئه‌شکه‌نجه‌و ئازازدانی له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئيسلامييه‌و ده‌کات بۆ دانپێدانانی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که خراونه‌ته پاڵی. ده‌قی نامه‌ی ناوبراو له خواره‌وه بخوێنه‌وه.
باسی چۆنیه‌تی گوشاره‌کانی نێو گرتووخانه
من له مانگی گوڵاني ساڵی 1387 ي هه‌تاوی له تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منيه‌تییه‌کانی کۆماري ئیسلامیيه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرام و راسته‌وخۆ روانه‌ی بنکه‌ی هێزه‌کانی سپا کرام.
له گه‌ڵ گه‌یشتن و به بێ هیچ پرسیارێک، ده‌ستيان دایه ئه‌شکه‌نجه و سووکایه‌تی پێ کردن. من به گشتی 25 ڕۆژ له گرتووخانه‌ی سپادا مامه‌وه، 22 ڕۆژ مانم له خواردن گرت و له‌و ماوه‌یه‌دا خرامه ژێر توندترین ئه‌شکه‌نجه‌کانی ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌وه.
لێپرسراوه‌کان پياو بوون و به که‌له‌پچه‌وه زه‌نجیر کرابووم، ئه‌وان به مشت و له‌قه ،باتۆم و قامچی سه‌راپا جه‌سته‌ميان ئه‌شکه‌نجه ده‌کرد.
ته‌نانه‌ت من له‌و کاته‌شدا نه‌مده‌توانی به باشی له فارسی تێبگه‌م و قسه‌ی پێ بکه‌م.کاتێ که پرسیاره‌کانیان بێ وڵام ده‌مایه‌وه، دیسانه‌وه هێنده‌یان لێده‌دام تا ده‌بوورامه‌وه.
کاتی نوێژ که ده‌ڕویشتن، تا هاتنه‌وه‌یان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان به من ده‌دا، تا به وته‌ی خۆیان بيره‌کانم بکه‌مه‌وه. که ده‌هاتنه‌وه دیسان لێدان، بووراندنه‌وه و ئاوی سارد...
کاتێ که زانیان من سوورم له سه‌ر مانگرتنه‌که‌م، ده‌یانويست له رێگای سرۆم و سۆنده‌وه مانگرتنه‌که‌م بشکێنم.
به‌ڵام من خۆڕاگریم ده‌کرد سونده‌کانم له زارم ده‌کێشا ده‌ره‌وه که ده‌بووه هۆی خوێن رشتن و ئازارێکی ئیجگار زۆر، به جورێک که دواي دوو ساڵ هه‌نووکه‌ش ئاسه‌واره‌کانی ماوه و ئازارم ده‌دات.
رۆژێک له کاتی لێپرسینه‌وه‌دا به جورێک ئه‌شکه‌نجه کرام که خێرا تووشی خوێن رشتتنێکی زۆر بووم.
رۆژێکی تر يه‌کێک له لێپرسراوه‌کان به دوومدا هات، ئه‌و ته‌نيا که‌سێ بوو که سیمایم بیني، له کاته‌کانی دیکه چاوم بسترابوو، پرسیارگه‌لێکي بێ واتای لێم ده‌کرد. کاتێ ولامێکی نبيست، ده‌ستی دایه لێدان و دمانچه‌که‌ی له سه‌ر سه‌رم راگرت و گوتی وڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی که ده‌پرسم بده‌ره‌وه، من ده‌زانم که تۆ ئه‌ندامی پژاکی، تیروريستی، وڵام بده‌یته‌وه یان نه‌ده‌یته‌وه گرنگ نییه. ئێمه پێ خۆشحالین که ئه‌ندامێکی پژاک ئێستا به ديل له ده‌ستمان دایه.
جارێک که دوکتۆر بۆ ساڕێژی زامه‌کانم هاتبوو، من به هۆی ئه‌شکه‌نجه و لێدان له خۆم بێ ئاگا بووم، دوکتۆره‌که داوای له‌وان کرد که ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بکرێم. لێپرسراوه‌که پرسی بۆ ده‌بێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بکرێ؟ لێره ده‌رمان ناکرێت؟ دوکتۆره‌که گوتی بۆ ده‌رمان ناڵێم، من له نه‌خۆشخانه کارێ ده‌که‌م که ئه‌م کچه بێته زمان.
دوا رۆژ به چاوی بسراو و که‌له‌پچه بۆ نه‌خۆشخانه برام. له سه‌ر ته‌خت رايانکێشانم و ئامپولێکیان لێدام، وه‌کوو بێژی ئاگام له خۆم نه‌مابێت، هه‌ر پرسیارێکیان ده‌کرد هه‌ر به‌و شێوه‌ی که ئه‌وان ده‌یانویست وڵامم ده‌دایه‌وه . ئه‌وانيش له‌م رووداوه فیلمیان ده‌گرت. کاتێ که ئاگا بوومه‌وه له‌وانم پرسی که من له کوێم و زانیم که هێشتا له نه‌خۆشخانه‌م،له دوای ئه‌وه دیسانه‌وه منیان برده‌وه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی.
به‌لام گۆیا بۆ ئه‌وان هێشا به‌س نه‌بوو و ده‌یانویست من ئازارێکي زۆرتر بچێژم، به لاقی برينه‌وه له سه‌ر پێ رايان ده‌گرتم تا پێم ده‌ئاوسا، دواتریش سه‌هۆڵیان بۆم ده‌هێنا.
شه‌وان تا به‌یاني ده‌نگی گریان و شیوه‌ن ده‌هات و من به بیستنی ئه‌وده‌نگانه تێک ده‌چووم، دواتر زانیم ئه‌وه ده‌نگی زه‌پت کراوه‌و بۆ ئازاردانی زۆرتری منه، یان جاری وا هه‌بوو که چه‌ندین کاتژمێر له ژووری لێپرسینه‌وه‌دا دڵۆپ دڵۆپ ئاوی سارد به سه‌رمدا ده‌تکا.
جارێک که له سه‌ر کورسیيه‌ک داميان نابوو و لێپرسينه‌وه‌م لێ ده‌کرا، لێپرسراوه‌که جگه‌ره‌که‌ی له سه‌ر ده‌ستم کوژانده‌وه. رۆژێکیتر هێنده لاقی له سه‌ر پێم دانا که نینۆکه‌کانم ره‌ش بوونه‌وه پاشان که‌وتن. یان هه‌ندێ جار ته‌واوی رۆژ و بێ هیچ پرسیارێک له سه‌ر پێ رایانده‌گرتم و لێپرسراوه‌کان خۆيان سه‌رقاڵی یاری وشه‌ی یه‌کتر بڕ-حل کردنی جه‌دوه‌ل-ده‌کرد. له هه‌ر حال ئه‌وه‌ی له ده‌ستيان هات کردیان.
دوای ئه‌وه که منیان له نه‌خۆشخانه گه‌ڕانده‌وه ويستیان بم به‌ن بۆ به‌ندی209 زیندانی ئێڤین، به‌ڵام به هۆی خراپی باری ته‌ندروستيم وئه‌وه‌ی که ته‌نانه‌ت نه‌مده‌توانی به رێدا بڕۆم به‌ندی 209 ئاماده‌ی وه‌رگرتنی من نه‌بوو. له ئاوه‌ها دۆخێک‌دا یه‌ک رۆژی ته‌واو له به‌ر ده‌رکه‌ی به‌ندی 209 زیندانی ئێڤين رایانگرتم، تا سه‌رئه‌نجام منیان ره‌وانه‌ی بێهداری زیندانی ئێڤین کرد.
ئیتر هه‌ستم به جیاوازي شه‌و و رۆژ نه‌ده‌کرد، نازانم چه‌ند رۆژ له‌وێ مامه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که تۆزێ برینه‌کانم باش بوون بۆ به‌ندی 209 گواسترامه‌وه و لێپرسینه‌وه‌کان دووباره ده‌ستیان پێ‌کرد. لێپرسراوه‌کانی 209 یش شێوازی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو و به وته‌ی خۆیان به سياسه‌تی سارد و گه‌رم پێش ئه‌چوون. سه‌ره‌تا لێپرسراوێکی تووڕه و گرژ و مۆن ده‌هات و ده‌میخسته ژێر گوشار و ئه‌شکنه‌جه و ده‌یگوت هيچ یاسایه کم له لا گرنگ نییه و ئه‌وه‌ی پێم خۆش بێ ده‌یکه‌م. دواتر لێپرسراوێکی ئارام و له‌سه‌ر خۆ ده‌هات و تکای له‌ویتر ده‌کرد که ده‌ست له‌و کارانه‌ی هه‌ڵگرێت. جگه‌ره‌ی پێ ته‌عارف ده‌کردم، و پرسیاره‌کانی دووپات ده‌کرده‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا که له 209 بووم، به تایبه‌ت سه‌ره‌تاکان که لێپرسینه‌وه‌م لێده‌کرا، باری ته‌ندروستيم باش نه‌بو و تووشی خوێن رشتن ده‌بوم، به‌ڵام ئه‌وان له ژووری تاکه‌که‌سی ته‌نيا ده‌رمانی ئازارشکێنیان پێ ده‌دام و ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ته‌وای رۆژ له خه‌ودابم.
منیان له ژووری تاکه‌که‌سی نه‌ده‌هێنایه ده‌ره‌وه یان نه‌میانده‌برد بۆ بێهداری.
شیرین عه‌له‌م هولی
به‌شی ژنانی زیندانی ئێڤین
.................
وه‌رگێڕان بۆ کوردی: ساسان ئه‌مجه‌دی


بگه‌رێوه
