به پێی ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ی که به ده‌ستمان گه‌یشتووه، نزیکه‌ی 200 کوردستانی که له کوردانی باکور، باشوور، باشووری ڕۆژاوا و ڕۆژهه‌ڵات پێک ده‌هاتن، به هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی چالاکانی مه‌حکوم به ئێعدامی کورد به تایبه‌ت زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و شیرین عه‌له‌م هولو، تا به‌ر ده‌رگای سه‌فاره‌تی ئێران ڕێیان پێوا و ویستیان که 3000 واژۆی ناڕه‌زایه‌تی له دژی ئێعدام راده‌ستی سه‌فاره‌ت بکه‌ن، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له‌و باڵوێزخانه‌یه، خۆیان له وه‌رگرتنی واژۆکان پاراست. دواتر چالاکگه‌ران به ڕێگای پۆست، واژۆکانیان بۆ باڵوێزخانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران له شاری بێرنی سویس به‌ڕێ کرد.
له کاتی چالاکیه‌که دا سیاسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران به سیاسه‌تی دژ به کوردان و فاشیستی پێناسه کرا و چالاکگه‌ران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به توندی له دژی گرتن و ئێعدامی جه‌وانانی کورد ده‌ربڕی.
چه‌ند دیمه‌نێک له‌و چالاکیه که له خواره‌وه ببینه:

بگه‌رێوه
