ده ڕێکخراوی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له نامه‌یه‌کی سه‌ر ئاواڵه بۆ سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئێران خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دانی گیراوانی کورد و ئازادی ئه‌وان بوون.
ئه‌و ده ڕێکخراوه کورده له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئیران له نامه‌که‌ی خویاندا بۆ " عه‌لی لاریجانی" سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئیران، وێڕای داخوازی بۆ ئازادی گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد و شه‌رمه‌زار کردنی حوکمی له سێداره‌دان بۆ 21 گیراوی کورد خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزا نادادپه‌روه‌رانانه بوون.
ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که نامه‌که‌یان واژۆ کردووه ئاماژه‌یان داوه به ده‌ستبه‌سه‌ر کردن و سه‌پاندنی سزای گران به‌سه‌ر چالاکانی کورد و هه‌روه‌ها زیادی بوونی هه‌ژماری ئه‌و گیراوانه‌ی که سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه. هه‌ر بویه داوایان له سه‌رۆکی مه‌جلیس کردووه که بۆ پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی ئه‌و گیراوانه له هه‌وڵدا بێت.
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان ده‌قی ئه‌و نامه‌یه هه‌روه‌ها نێردراوه بو سه‌رۆکی ده‌زگای داد،فراکسیونی نوێندرانی کوردی مه‌جلیس،پارێزگاری سنه و پارێزگاری ورمێ.
ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که نامه‌که‌یان واژۆ کردووه ناوه‌کانیان به‌م شێوه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه:
به‌ره‌ی یه‌کگرتووه‌ی پارێزگای سنه.
ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی ماموستانیانی پارێزگای سنه.
ئه‌نجومه‌نی کوڵتوری کومه‌ڵایه‌تی ژیانه‌وه.
ناوه‌ندی کولتوری ،کومه‌ڵایه‌تی هه‌وراز.
ناوه‌ندی لێکوڵینه‌وه‌ی مافی ناسراو به ' پێشه‌نگانی ماف.
ناوه‌ندی کولتوری،کومه‌ڵایه‌تی شاهۆ.
کومه‌ڵه‌ی کوردستانی سه‌وز.
ناوه‌ندی کومه‌ڵایه‌تی،کولتوری ولات.
ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ
ئه‌نجومه‌نی ژنانی بێهبه‌هان

بگه‌رێوه
