عه‌لی حه‌یده‌ریان: زیاتر له 1300 رۆژ له قوڵبه‌ستکردنم تێده‌په‌ڕێ، هێشتا له به‌رزه‌خی مردن و ژیاندا سه‌رگه‌ردانم.
رێنسانس نیوز
عه‌لی حه‌یده‌ریان، به‌ندییه‌کی دیکه‌ی کورد که له لایه‌ن دادگای کوماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه، له نامه‌یه‌کی کراوه‌دا که له لایه‌ن چاودێرانی مافی مرۆڤی ئێرانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه و ده‌قه فارسیه‌که‌ی بۆ ڕێنێسانس ره‌وانه کراوه، گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی قۆڵبه‌ستکران و داستانی تاڵی ئه‌شکه‌نجه‌ی دڕه‌ندانه و چاره‌نووسی خه‌مهێنه‌ری خۆی له گرتووخانه جۆراوجۆره‌کانی ده‌وڵه‌تدا ده‌گیڕێته‌وه.
له سه‌ره‌تای نامه‌که‌دا ده‌ڵێ: "من عه‌لی حه‌یده‌ریانم. رۆژی یه‌کی مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی 1358ی هه‌تاوی له شاری سنه‌دا له دایک بووم. دانیشتووی ئه‌و شاره بووم و هه‌ر له‌وێشدا ژیاوم. ساڵی 1385 به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری چووم بۆ تاران و ماوه‌یه‌ک له‌م شاره‌دا ژیام که ئێواره‌ی رۆژی بیست وهه‌شته‌می مانگی گه‌لاوێژ له لایه‌ن چه‌ند لیباس شه‌خسییه‌که‌وه قۆڵبه‌ست کرام و به‌ره‌و شوێنێکی نادیار برام."
حه‌یده‌ریان پاشان له نامه‌که‌یدا چۆنیه‌تی ره‌فتارو بێ رێزیکردنی بازجووه‌کان باس ده‌کا و ده‌ڵێ: " دوای ئه‌وه‌ی که چووینه حه‌ساری بینایه‌کی نه‌ناسه‌وه، ئه‌و مه‌ئموورانه‌ی منیان قۆڵبه‌ست کردبوو ئه‌وه‌نده‌یان ته‌حه‌مول نه‌بوو که له ژووری لێپرسینه‌وه‌دا سووکایه‌تییه‌کانیان ده‌ست پێ بکه‌ن و یه‌ک له‌وان دوای ده‌رهێنانی کۆت و هه‌ڵکردنی قۆله‌کانی، په‌تی پێڵاوه‌کانی توند کردوو و به تووڕه‌ییه‌وه به‌ره‌و لای منی که‌له‌پچه‌کراو هات و له ناکاو شه‌قێکی توندی تێ سره‌واندم و به عه‌رزی دادام..."
ئه‌م به‌ندییه کورده پاشان به وردی هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه له ئه‌شکه‌نجه و سووکایه‌تیکردنی مه‌ئمووره‌کان ده‌گێڕێته‌وه که هه‌ر له حه‌وشه‌ی گرتووخانه‌وه تا ژووره‌کانی لیپرسینه‌وه پێی ره‌وا ده‌بینن و پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ هیچیان وه‌گیر ناکه‌وێ سواری ترۆمبیلی ده‌که‌ن و به چاوبه‌ستراوی به‌ره‌و جێگایه‌کی دیکه‌ی ده‌به‌ن و له کاتی روێشتن به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن له لێدان و بێ حورمه‌تیکردن. ته‌نانه‌ت کاتێ ناو و ناسناوی لێ ده‌پرسن ئه‌وه‌ندی دیکه تووڕه‌یی خۆیانی پێ ده‌ڕێژن :" یه‌کێک له‌وانه بۆ ده‌سپێکی لێپرسینه‌وه‌که پرسیاری لێ کردم خه‌ڵکی کوێی؟ و منیش له وه‌ڵامدا وتم خه‌ڵکی سنه‌م و کوردم. هێشتا قسه‌که‌م ته‌واو نه‌بوو که سێ چوار مشتی تێ کوتام. چوونکه به باوه‌ڕی ئه‌و کورده‌کان هه‌موو جوداییخوازن و سه‌به‌بی په‌شێوی و دواکه‌وتویی وڵاتن." پاشان که ده‌زانن جگه له کوردبوون، سونی مه‌زه‌بیشه، خراپتر به‌رده‌بنه گیانی و هه‌ر به‌ده‌م رێگاوه ده‌یانه‌وێ بزانن که ئه‌گه‌ر سونییه بۆ ناوی عه‌لی یه و فامیلی حه‌یده‌ریانه. وه‌ک بڵێی ئه‌مه‌ش یه‌کێک له تاوانه گه‌وره‌کانه.
مه‌ئمووره‌کان سه‌رئه‌نجام عه‌لی حه‌یده‌ریان ده‌گه‌یێننه جێگایه‌کی دیکه و له ده‌رگای حه‌وشه‌وه وه‌ژوور ده‌که‌ون و ده‌یسپێرنه ده‌ست جه‌ماعه‌تێکی دیکه که به وته‌ی ئه‌و ژووری لێپرسینه‌وه‌یان بۆ رازاندبۆوه: " دوای ئه‌وه بردمیانه ژوورێکه‌وه له سه‌ر کورسییه‌ک دایاننام و بازجووه‌که به‌رانبه‌رم له سه‌ر سه‌نده‌ڵییه‌ک دانیشت. یه‌کێکی دیکه که ده‌زگایه‌کی ته‌زووهێنه‌ری ئه‌لکترۆنی پێ بوو له ته‌نیشتمه‌وه راوه‌ستا. بازجووه‌که بێ ئه‌وه‌ی تێم بگه‌ینێ تاوانم چییه، هێشتا پرسیاره‌که‌ی ته‌واو نه‌بوو بوو که ئه‌وی دیکه به‌و ته‌زووهێنه‌ره ئه‌لکترۆنیکییه له هه‌موو شوێنه حه‌ساسه‌کانی جه‌سته‌م وه‌ک ده‌موچاو و گوێ و سه‌ری په‌نجه‌کانی ده‌کوتا و ده‌یویست یه‌ک چرکه‌ش ماتڵ نه‌که‌م و وه‌ڵامی بده‌مه‌وه. ده‌یان جار له عه‌زره‌تی ئازاری ئه‌و ته‌زووهێنه‌ره ئه‌لکترۆنییه وه‌ڵامی وام به هه‌ندێ له پرسیاره‌کان داوه‌ته‌وه که به‌باشی تێ‌یان نه‌گه‌یشتووم." عه‌لی حه‌یده‌ریان ده‌گێڕێته‌وه که سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ئازاره، به‌ساتی قامچی و فه‌لاقه‌شی بۆ ئاماده ده‌کرێ و هه‌ر له‌و ژووره‌دا بێ ره‌حمانه قامچی بارانی ده‌که‌ن و له‌و کاره‌دا ئه‌وه‌نده وه‌ستایانه زه‌بری قامچییه‌کان دا‌ده‌گرن که وه‌ک پزیشکێکی شاره‌زا هه‌موو جێگه حه‌ساسه‌کانی جه‌سته‌ی ده‌ناسن.
یه‌ک له بازجووه‌کان: "خودای ئێره منم و ژیانی تۆ به ده‌ستی منه!"
به‌رنامه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دان و تێک‌شکاندن هه‌ر به‌رده‌وامه و له نیوه‌ی شه‌ودا دیسان سواری ماشێنی ده‌که‌ن و به‌ره‌و جێگایه‌کی دیکه‌ی ده‌به‌ن و له‌ویشدا ده‌سته‌یه‌کی پێنج که‌سی به‌رده‌بنه گیانی و دیسانه‌وه لێدان و ته‌زووی ئه‌لکترۆنی و پرسیاری بێ بڕانه‌وه. له‌وێدا ئه‌وپه‌ڕی دڕه‌ندییه خۆیانی پێ نیشان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ هه‌موو نینۆکه‌کانی ده‌ربێنن: "ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ وه‌رینه‌گرین، هه‌موو نینۆکه‌کانت ده‌ردێنین." دوا به دوای ئه‌م قسه‌یه بازجووه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به ده‌رهێنانی نینۆکه‌کانی ده‌ستی و سه‌ختترین ئازاری پێ ده‌چێژن و ئازاره‌کانی دیکه‌ی له بیر ده‌بنه‌وه و به‌وه‌ش رازی نابن و ته‌ختی عه‌زری ده‌که‌ن و ئینجا به‌ر کاره‌بای ده‌ده‌ن و زیاتر له چاره‌که سه‌عاتێک له‌و حاڵه‌ته‌دا رایده‌گرن.
ئه‌مه ئیتر به‌شێکی گه‌وره‌ی ژیانی مه‌رگ ئاسای ئه‌م لاوه کورده پێک ده‌هێنێ و هه‌موو رۆژێک ئه‌م جه‌سته زامدار و لاوازه ده‌خه‌نه ژێر ناجوامێرانه‌ترین ئه‌شکه‌نجه‌کان و ئه‌وه له حاڵێکدایه که هێشتا نه‌یانتوانیوه ئه‌و وه‌ڵامه‌ی لێی ده‌گه‌ڕێن ده‌ستی بخه‌ن. رۆژێک له‌و رۆژه سه‌ختانه له کاتی ئه‌شکه‌نجه و ئیعترافگیریدا تووشی خوێن رێژی ده‌بێ و کاتێ پزیشکی ئه‌و گرتووخانه‌یه بۆی چاره‌سه‌ر نابێ، به ناچار ده‌یبه‌نه ده‌رمانگایه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه و له‌وێدایه که عه‌لی حه‌یده‌ریان پاش دوو حه‌وتوو تازه ده‌زانێ له کوێێه و ئه‌م ئه‌شکه‌نجه‌گایه ژووری 209ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤینه.
گرتووخانه‌ی کرماشان
چه‌ندین مانگ ئه‌م دۆخه و حاڵه‌تانه به‌رده‌وامه و هیشتا بازجووه‌کان نه‌یانتوانیوه به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واو له سه‌ر عه‌لی حه‌یده‌ریان به ده‌ست بێنن، بۆیه ناچار ده‌بن بینێرنه گرتووخانه‌یه‌کی شاری کرماشان، ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌و لاوه کورده هێشتا نازانێ بۆ گیراوه و تاوانی چییه. گرتووخانه‌ی کرماشان گه‌لێک له ئێڤینی تاران خه‌مهێنه‌رتره: " وه‌زعی ئه‌م گرتووخانه‌یه زۆر له گروتووخانه‌ی پێشوو خه‌مهێنه‌رتر بوو. بینایه‌کی کۆن بوو که به چه‌ند پلیکان ده‌چووێته خواره‌وه و ده‌گه‌یشتییه ژووره تاکه‌که‌سییه‌کان. سلوله‌که‌ی من له کۆتایی سالۆنێکی ته‌نگ و تاریک‌دا بوو، پاناییه‌که‌ی که‌مێک له پانایی شانه‌کانم زیاتر بوو به‌ڵام درێژییه‌که‌ی هه‌ر به قه‌د باڵای خۆم بوو. کاتێ چوومه نێو سلوله‌که‌وه هه‌ستم کرد له نێو تابووتێکی به‌ردینه‌دام، له‌وێدا هه‌وا نه‌بوو و ده‌نگی که‌س به که‌س نه‌ده‌گه‌یشت..." ئه‌م گرتووخانه‌یه یادگاری ساواکه و وه‌ک میراتێکی به بایه‌خ بۆ جه‌لاده‌کانی به جێ ماوه.
عه‌لی حه‌یده‌ریان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌وێدا راده‌گیرێ و دیسانه‌وه ئه‌شکه‌نجه و ئازاری رۆحی و ره‌وانی و دیسانه‌وه بێ هیوابوون له وه‌چنگخستنی وه‌ڵامی د‌ڵخوازو پاش حوکمی دادستانی جارێکی دیکه به‌ره‌و به‌ندی 209ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین ده‌گوازرێته‌وه و ئه‌م سووڕه بێ ده‌سکه‌وته هه‌ر به‌رده‌وامه و ته‌نیایی و بێ ئاگایی له دنیای ده‌ره‌وه ئازارێکی کوشنده‌ی گه‌وره‌تره له ئازاری جه‌سته....ئه‌و له کاتێکدا له بێ تاوانبوونی خۆی دڵنیاییه و ویژدانی به‌وه‌نده ئاسووده‌یه که هیچ کارێکی نایاسایی نه‌کردووه و ئه‌مه‌ش ترووسکه‌ی هیوا له دڵیدا زیندوو راده‌گرێ، به‌ڵام ده‌بێ به چ تاوانێک ئه‌و هه‌موو زه‌جر و ئازاره‌ی دیبێ؟ بۆ خۆی ده‌ڵێ:" هه‌موو ئه‌و شتانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت که من له ناوچه‌یه‌کی جوگرافیایی تایبه‌تدا له دایک ببووم".
عه‌لی حه‌یده‌ریان پاش نۆ مانگ رێگای پێ ده‌درێ بۆ چه‌ند ساتێک به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی قسه بکا و هه‌واڵی زیندووبوونی خۆی پێیان رابگه‌ینێ.
له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی 1386 دا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه و پاش دوو مانگ دیسانه‌وه به خۆی و په‌ره‌وه‌نده بێ سه‌ره‌نجامه‌که‌یه‌وه به‌ره تاران به‌ڕێ ده‌کرێ و کاتێ که ئیتر به ته‌واوی لێی ناهومێد ده‌بن، زه‌خت ده‌خه‌نه سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌ی و برایه‌کی ده‌گرن و له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌ستێکی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له کار ده‌که‌وێ. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شه‌هری که‌ره‌جیش ده‌بینێ و سه‌ره‌نجام پاش نزیکه‌ی 18 مانگ له لقی 30ی دادگای شۆڕشدا بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌جالێک بۆ به‌رگری له‌خۆکردن وه‌ربگرێ "له ماوه‌یه‌کی کورتی 10 ده‌قه‌ییدا به تاوانی ئه‌ندامه‌تی له پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیه" بڕیاری ئێعدامی بۆ ده‌رده‌که‌ن.
عه‌لی حه‌یده‌ریان ده‌ڵێ: "کاتێ داوای به‌ڵگه و هۆکاره‌کانی ئه‌م بڕیاره‌م له قازی دادگا کرد پێی وتم که حوکمی په‌روه‌نده سیاسییه‌کان له لایه‌ن ئۆرگانه ئه‌منییه‌تییه‌کانه‌وه ده‌رده‌چێ و من ته‌نیا حوکمه‌که‌م پێ راگه‌یاندووی!."
ئه‌گه‌رچی ساڵی 1387 بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بڕیاری له سێداره‌دانه‌که ویڕای 29 که‌سی دیکه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، به‌ڵام ئه‌وانی دیکه که هه‌موویان حوکمی "قصاص"یان له سه‌ر بووه له سێداره ده‌درێن و ته‌نیا ئه‌م ده‌هڵێنه‌وه و دیسانه‌وه ده‌یگێڕنه‌وه بۆ به‌ندی 209 و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌وێدا راده‌گیرێ. له دوای ئه‌و ماوه‌یه جارێکی دیکه بۆ به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شه‌هر ده‌گوێزێته‌وه و دیسانه‌وه بۆ به‌ڕیوه‌چوونی حوکمی سێداره ده‌گوێزرێته‌وه بۆ به‌ندی 240ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین و له چاوه‌ڕوانی مه‌رگدا ده‌یهێڵنه‌وه به‌ڵام له‌وێش به زیندوویی ده‌یگێڕنه‌وه.
نامه‌که‌ی عه‌لی حه‌یده‌ریان له حاڵێکدا بڵاو ده‌کرێته‌وه که 1300 رۆژ له قۆڵبه‌ستکردنی تێده‌په‌ڕێ و ئێستاش له سنووری نێوان مردن و ژیاندا سه‌رگه‌ردانه و وه‌ک بۆ خۆی ده‌ڵێ :" ئه‌مه‌یه داستانی که‌سێک که پێش ئه‌وه‌ی بزانێ منداڵی چییه ده‌گاته لاوێتی و پێش له‌وه‌ی تامی گه‌نجی بڕژێته زاری، ئه‌وه له لێواری مه‌رگدا راوه‌ستاوه."
ئه‌مه‌یه چاره‌نووسی مه‌حکوومییه‌ک.
..............................
www.renesans.info


بگه‌رێوه
