حوسه‌ین خزری، زیندانیه‌کی سیاسی که حوکمی ئیعدامی به سه‌ردا سه‌پێندراوه، شه‌وی شه‌ممه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ گواسترایه‌وه.
زیندانیه‌کی سیاسی که حوکمی ئیعدامی به سه‌ردا سپاوه شه‌وی شه‌ممه ره‌وانه‌ی ژووری تاکه‌که‌سی زیندانی ورمێ کراوه و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.
کاتژمێر 22ی شه‌وی شه‌ممه رێکه‌وتی 17 رێبه‌ندان چه‌ند پاسه‌وان له گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌شی ئیجرای ئه‌حکامی؟؟؟ شاری ورمێ ناوبراویان راگوێزی ژووری تاکه‌که‌سی کردوه، به‌رپرسانی ئاماژه پێکراو به حوسه‌ین خزریان راگه‌یاندبوو که ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی ناوبراو له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له ئارادایه.
دوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زیندانیه سیاسیه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی هیچ زانیاریه‌ک له چاره‌نووسی ناوبراو به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.
شایانی باسه که حوسه‌ین خزری دانیشتوی شاری ورمێ به تۆمه‌تی پێوه‌ندی و هاوکاری له‌گه‌ل حیزبێکی کوردستانی له رێکه‌وتی 21ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن له‌قی یه‌کی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ حوکمی ئیعدامی به سه‌ردا سه‌پێندرا.
له چه‌ند مانگی رابردوودا لانی که‌م سێ زیندانی سیاسی کورد له سێداره دراون و 20 که‌سی دیکه‌ش له ژێر حوکی ئیعدامدان


بگه‌رێوه
