سه‌ما به‌همه‌نی چالاکی مافی مرۆڤ رۆژی سێ شه‌ممه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایه‌وه.
رۆژی سێ شه‌ممه 13ی رێبه‌ندان سه‌ما به‌همه‌نی چالاکی مافی مرۆڤ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی شاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنێکی نادیار گواسترایه‌وه.
سه‌ما به‌همه‌نی چالاکی مافی مرۆڤ که بۆ به دواداچوونی کارۆباری که‌سیه‌تی سه‌ردانی مه‌هاباد ده‌کات، له رێگای گه‌ڕانه‌وه، له رێکه‌وتی 13ی رێبه‌ندان له تاکسیه‌کدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنێکی نادیار ده‌گواسترێته‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی ئه‌و هێزانه بۆ ئازاد کردنی له هه‌مان رۆژ، به‌ڵام دوای پێنج رۆژ چاره‌نووسی ناوبراو هه‌تا ئێستاش نادیاره و بنه‌ماڵه‌که‌ی به هۆی نه‌بوونی هیچ زانیاریه‌ک له چاره‌نووسی سه‌ما به‌همه‌نی له نیگه‌رانیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سه‌ما به‌همه‌نی خه‌لکی به‌نده‌ر عه‌باس و له چالاکانی مافی مرۆڤ که پێشتر له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی رابردوو به هۆکاری هه‌وڵدان بۆ ئاماده‌کردنی راپۆرتێک له سه‌ر پێشل کاریه‌کانی مافی مرۆف له کوردستان و هه‌روه‌ها بۆ پشتگیری کردن له فه‌رزادی که‌مانگه‌ر له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون و له لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سنه به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام و ئه‌ندامیه‌تی له کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران و هاوکاری په‌ژاک، به سێ ساڵ حه‌بسی ته‌علیقی مه‌حکووم کرا بوو، له‌و حوکمه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌دا ناوبراو له هاتووچوو بۆ ناوچه‌ی کوردستان و پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشینه‌ی سیاسیان هه‌یه قه‌ده‌غه کرابوو.
.....................
وه‌رگێڕان بۆ کوردی: ساسان ئه‌مجه‌دی


بگه‌رێوه
