سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێی راگه‌یاندین که کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به فه‌رمی فه‌رمانی کوشتاری کاسبکارانی کوردیان ده‌رکردووه.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له نامه‌یه‌ک دا له سه‌ر ناوی " ڕیشه کێش کردنی قاچاخ!" که نموونه‌یه‌کی بۆ پاسگای شاره‌کانی وه‌ک سه‌قز و مه‌ریوان چووه، ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئیتلاعاتی هێزه‌کانی ئینتیزامی به هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌و دوو ئۆرگانه‌یان ڕاگه‌یاندووه که به ئازادی و له هه‌موو شوێنێک دا مافی ته‌قه کردن له کاسبکاران هه‌یه. زاندراوه که ئه‌و فه‌رمان نامه‌یه له ساڵی ڕابڕدوو ده‌رکراوه و هه‌ر بۆیه‌ش ئاماری کوشتاری کاسبکاران له سه‌رتاسه‌ری سنووره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، له ماوه‌ی ساڵی ڕابڕدوو په‌ره‌ی هه‌ستاندووه و ڕۆژ به ڕۆژیش زیادتر ده‌بێت.
له لایه‌کی دیکه فه‌رمانده‌ی " قه‌رارگای سه‌یدولشوهه‌دا" له شاری ئورمیه و له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی ئینتیزامی و سپای پاسداران، بانگه‌شه‌ی کردبوو که ته‌نیا له پارێزگای ئورمیه و له ساڵی ڕابڕدوو دا، 38 کاسبکاری کوردیان کوشتووه و 71 کاسبکاری دیکه‌شیان بریندار کردووه.
ڕه‌سوڵ مه‌حمودئابادی هاوکات جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کردبۆوه که پێویسته به هه‌موو هێزه‌وه پڕۆسه‌ی گۆیا قاچاخ بنه‌بڕ بکه‌ن و هاوکاتیش جه‌ختی له سه‌ر گرینگی شێوازی شه‌ڕ له دژی پارتیه‌کی کوردی له سنووره‌کانی نێوان باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردبۆوه.
جێی ئاماژه‌یه که ساڵانه به سه‌دان کاسبکاری کورد، ته‌نیا له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی بژیوی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان، ده‌درێنه به‌ر گولله که له ئه‌نجام دا بریندار ده‌بن یانیش ژیانیان له ده‌ستت ده‌ده‌ن.

بگه‌رێوه
