بانگه‌وازی به‌په‌له‌ی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێران (كودیر) له‌دژی بڕیاری سزای له‌سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هولو ئاته‌شگا
بانگه‌وازه به‌په‌له‌كه‌ی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێران (كودیر) داوا ده‌كات هه‌نگاوی به‌په‌له بۆ پێش پێ‌گرتن له‌سێداره‌دانی ژنێكی گه‌نجی كورد بكرێت، كه له‌جۆزه‌ردانی رابردووه زیندانیكراوه.
شیرین عه‌له‌م هولو ئاته‌شگا ژنه كوردێكی ته‌مه‌ن (28) ساڵه، كه به‌تۆمه‌تی لایه‌نگریكردن له(په‌ژاك)، كه گروپێكی تێكۆشه‌ری به‌رهه‌ڵستكاره له‌ئێراندا، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه. شیرین به‌تۆمه‌تی "دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ خوا" سزا دراوه‌و له‌ساتی گرتنییه‌وه به‌رده‌وام‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردا بووه تاكو دان به‌هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ په‌ژاكدا بنێت. شیرین به‌درێژایی قۆناغی لێكۆڵینه‌وه دوور و درێژ و تاقه‌ت پڕوكێنه‌كاندا له‌مافی بوونی پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافه‌كانی شیرین وه‌ك تۆمه‌تبارێك ره‌چاو نه‌كراوه.
كۆمیته‌ی به‌رگری له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێران (كودیر) به ئاماژه‌كردن به یاداشته‌كانی خاتوو شیرین عه‌له‌م هولو ده‌رباره‌ی زیندانیكردنی، كه توانراوه له‌زیندانی ئه‌وینه‌وه بنێردرێنه ده‌ره‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه‌یاندا باسی ئه‌وه‌یكرد كه "له‌لایه‌ن هێزی یۆنیفۆرم له‌به‌ری و جلك مه‌ده‌نیه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ستگیركراوم‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنمان بۆ باره‌گانی ناوه‌ندیان‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت پرسیارێكیشم لێ بكه‌ن ده‌ستیانكرد به‌لیدانم. له‌ماوه‌ی ئه‌و (25) رۆژه‌دا، كه له‌سوپادا هێشتمیانه‌وه (22) رۆژ له‌مانگرتندا بووم، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌جۆره‌ها شێواز خرابوومه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی. لێكۆڵه‌ره‌كان پیاو بوون‌و به كه‌له‌پچه‌وه به‌سترابوومه‌وه به قه‌ره‌وێڵه‌وه. لێكۆڵه‌ره‌كان به له‌قه له‌سه‌ر و ده‌موچاویان ده‌دام، هه‌روه‌ها جه‌سته‌م‌و ژێر قاچه‌كانمیان ده‌خسته ژێر رێژنه‌ی قامچییه‌وه. جگه له‌وانه بۆ لێدانم باتۆمی كاره‌بایی‌و كێبڵیان به‌كار ده‌هێنا. له‌و كاته‌دا نه‌م ده‌توانی به‌باشی به‌فارسی قسه بكه‌م‌و ته‌نانه‌ت به‌باشیش لێیان تێنه‌ده‌گه‌یشتم، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش كاتێك پرسیاره‌كانیان بێ وه‌ڵام ده‌مایه‌وه، ئه‌وه‌نده‌یان لێده‌دام تاكو ده‌بورامه‌وه".
كۆمیته‌ی به‌رگری له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێران (كودیر) به ئاماژه به‌و یاداشتانه باسی ئه‌وه ده‌كات، كه لێكۆڵه‌ره‌كان زۆر هه‌وڵیانداوه مانگرتنه‌كه‌ی شیرین بشكێنن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌زۆر و به سۆنده (شلنگ) موغه‌زییان (سرومیان) كردووه به‌قوڕگیا. لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌رده‌وام، كه زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌ست‌و چاوی شیرین به‌ستراو بووه كارێكی ئاسایی بووه، كه له‌قۆناغی زینداندا رووبه‌ڕووی شیرین كراوه‌ته‌وه.
ره‌نگه یه‌كێك له كوێره هیواكانی شیرین ئه‌وه بوو بێت، كه بیبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌و چاره‌سه‌ری بۆ برینه‌كانی بكرێت، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك خاتوو شیرین عه‌له‌م هولو به جوانی له یاداشته‌كانیدا روونیكردووه‌ته‌وه، له‌بنه‌ڕه‌تدا بردنی شیرین بۆ نه‌خۆشخانه بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه بووه‌و شیرین نووسیویه‌تی "رۆژی دواتر به ده‌ست‌و چاو به‌ستراوی منیان برد بۆ نه‌خۆشخانه، دكتۆر منی له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك راكشاند‌و ده‌رزیه‌كی لێدام، به‌ته‌واوه‌تی هۆشم له‌لای خۆم نه‌مابوو، ئه‌وه‌ی كه لێیان ده‌پرسیم‌و به‌جۆره‌ی كه ئه‌وان ده‌یانخواست وه‌ڵامیانم ده‌دایه‌وه، ئه‌وانیش به‌كامێرا وێنه‌یان له‌لێكۆڵینه‌وه (كیمیاویه‌كه) ده‌گرت. كاتێك هاتمه‌وه سه‌ر هۆشی خۆم، پرسیارم كرد له‌كوێم، به‌ڵام كاتێك سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆمم كرد زانیم هێشتا له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دام، پاشان منیان گه‌ڕانده‌وه بۆ ژووه تاكه كه‌سیه‌كه‌م".
ئه‌شكه‌نجه‌و به‌زۆر دانپیادانان به‌وه‌دا كه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌ژێر گوشاردا له‌زیندانیه‌كانیان ده‌وێت، بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ئاسایی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بۆیه كودیر بۆ ناچاركردنی ده‌وڵه‌تی ئێران تاكو به كرده‌وه پێبه‌ند بێت به په‌یماننامه‌و كۆنوانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان، كه ده‌وڵه‌ت بۆ خۆی واژوی له‌سه‌ر كردوون، له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بووین‌و ده‌شبین.
به قسه‌ی جه‌مشید ئه‌حمه‌دی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كودیر، شێوازی هه‌ڵسوكه‌ت له‌گه‌ڵ خاتوو شیرین عه‌له‌م هولو، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دڵته‌زێنه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وتكردنی رژیمی ئێران له‌دژی مافه‌كانی مرۆڤ. به‌رێز ئه‌حمه‌دی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌وه جێگای سه‌رسوڕمانه ئێمه له‌كاتی یادكردنه‌وه‌ی شۆڕشی ئێران‌دا له‌و هه‌واڵه ئاگادار كراینه‌وه، واته رێك له‌كاتێكدا كه ده‌وڵه‌تی ئێران داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات جه‌ژن بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته بگێڕن، به‌ڵام له‌م كاته‌دا راستیی شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكاراندا (بۆ هه‌موان زیاتر) ئاشكرا ده‌بێت. ته‌نانه‌ت شیرین عه‌له‌م هولو له‌مافێكی سه‌ره‌كیی وه‌كو بوونی پارێزه‌ر بێبه‌شكراوه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش كه‌مترین چاوه‌ڕوانییه، كه ده‌كرێت له‌هه‌موو سیستمه دادوه‌ریه‌كانمان هه‌بێت".
كودیر بانگه‌وازیكی به‌په‌له بۆ پێش پێ‌گرتن له‌سزای له‌سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هولو بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كات، كه ئیمێڵ‌و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ سه‌ركرده‌كانی ئێران بنێرن‌و داوا بكه‌ن:
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گیراوه‌كان ئه‌شكه‌نجه نه‌كرێن، یان رووبه‌ڕووی هیچ ئازارێكی دیكه‌یان نه‌كه‌نه‌وه، گیراوه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌كه‌س‌و كاره‌كانیانه‌وه بكه‌ن، گیراوه‌كان ده‌ستیان ڕابگات به پارێزه‌ر و هه‌موو جۆره چاره‌سه‌رێكی پزیشكی پێویست، گیراوه‌كان به‌بێ دواخستن له‌دادگه‌دا ئاماده بن تاكو بتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن‌و به‌رگری له‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنه نایاسایه‌كه‌یان بكه‌ن.
داوا‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌تان بۆ ئه‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه بنێرن:
1- رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران
ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی خامنه‌ی
ناونیشانی به‌یتی (نووسینگه‌ی) رێبه‌ری له‌تارانی پایته‌خت، شه‌قامی كۆماری ئیسلامی، كۆتایی شه‌قامی شه‌هید كیشور دوست، ئیمه‌یڵی به‌یتی رێبه‌ری: info_leader@leader.ir
یان به‌زمانی ئینگلیزی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانتان بۆ ئه‌م سایته بنێرن: http://www.leader.ir/langs/en/index.php?p=letter
2- سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران
ئایه‌توڵڵا سادق لاریجانی
ناونیشانی ناوه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌تاران: شه‌قامی پاستور، شه‌قامی وه‌لی عه‌سر، باشووری سێڕیانی كۆماری 1316814737 ، ئیمێڵه‌كه‌یان: info@dadiran.ir
یان ناڕه‌زایه‌تیه‌كانتان بنێرن بۆ سایتی: http://www.dadiran.ir/tabid/75/Default.aspx
وێنه‌یه‌كی بۆ:
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ناوه‌ندیی مافی مرۆڤی ئێران
جه‌نابی به‌ڕێز محمه‌د جه‌وادی لاریجانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نێونه‌ته‌وه‌ی
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
ناونیشان: شه‌قامی پاستور، شه‌قامی وه‌لی عه‌سر، باشووری سێڕیانی كۆماری 1316814737 ، ئیمێڵ: bia.judi@yahoo.com ، فه‌كس: 8827-37-55-21-98+
هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی نامه‌كه‌تان بۆ نووسینگه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاته‌كه‌ی خۆتاندا بنێرین.
* تێبینی: ناونیشانی وێبلاگه‌ی شیرین عه‌له‌م هولو ئاته‌شگا
http://shirin-alamhooli.blogspot.com/2010/02/blog-post.html
ناونیشانی كه‌مپنه‌كه‌ی شیرین عه‌له‌م هولو ئاته‌شگا بۆ ئیمزاكردنی راسته‌وخۆ
https://spreadsheets.google.com/formResponse?formkey=dEI2YV85UUxXWUMxWnBfNFlrd2lBbHc6MA&ifq
ئیمیڵی بۆ ناردنی ئیمزای پشتیوانیكردن له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری سزای له‌سێداره‌دان
shrin.alam@yahoo.com


بگه‌رێوه
