به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که به ده‌ستمان گه‌یشتووه، نزیکه‌ی حه‌فته‌یه‌که، چالاکی مه‌ده‌نی و تێکۆشه‌ری مافی منداڵانی کورد " عه‌لی قادر مه‌رزی" له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری دێگولان ده‌ستگیر کراوه و ڕووبه‌ڕووی ئه‌شکه‌نجه هاتووه‌ته‌وه.
عه‌لی قادر مه‌رزی کارمه‌ندی ئیداره‌ی بێهزیستی شاری قوڕوه، له ساڵی 1354ی کۆچی له شاری قوڕوه له دایک بووه و له بواری پاراستنی مافی منداڵان چالاکی هه‌بووه. ناوبراو هاوکات ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری کردن له که‌م ئه‌ندامانی شاری دێگولانه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک پێی راگه‌یاندین که دوابه‌دوای ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و چالاکه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی دێگولان، بۆ ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی ڕاگوێزراوه و ڕوبه‌ڕووی ئه‌شکه‌نجه‌ی دژواری جه‌سته‌یی و ده‌رۆنی هاتووه‌ته‌وه. زاندراوه که ئه‌و چالاکه مه‌ده‌نیه به تۆمه‌تی هاوکاری له گه‌ڵ پ ک ک گیراوه و پێشتریش له ساڵه‌کانی 76 و 77ی کۆچی به هه‌مان تاوان ، واتا هاوکاری پ ک ک، زیندانی و ئه‌شکه‌نجه کرابوو.


بگه‌رێوه
