بۆ رێکخراوەکانی مافی مروڤ
ناوی من زێنەب جەلالیانە
من کچە کوردێکی 27 ساڵەم کە لە ئێران‌دا ( له زیندانی شاری کرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ) زیندانی سیاسیم و لە لایەن دادگای باڵای ئینقیلابی ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی لە سێدارە دانم بۆ دەرچووە.
من لە بەر ئازار و ئەشکەنجەی فراوان، له ڕه‌وشێکی ناله‌باری ده‌رۆنی و جه‌سته‌یی به سه‌ر ده‌به‌م .
زۆر نەخۆشم و تا ئێستا پارێزه‌رم نیە و ته‌نانه‌ت ئیجازه‌ی گرتنی پارێزه‌ریشم پێ ناده‌ن.
هه‌موو دادگاییه‌که‌ی من ته‌نیا چه‌ند خووله‌کی خایاند و دادوه‌ر نه ته‌نیا منی به دژایه‌تی خودا تۆمه‌تبار کرد، به‌ڵکوو پێشێ ڕاگه‌یاندم که ده‌بێ له سێداره‌م بده‌ن و ئه‌و حوکمه‌ش به زووترین کات جێ به جێ ده‌که‌ن !
داوام له قازی دادگا کرد که بۆ دواترین جار، گوێم له ده‌نگی دایکم و خزمه‌کانم بێت، به‌ڵام قازی به سه‌رم دا گوڕاندی و گوتی:
" ده‌مت داخه " !
زێنه‌ب جه‌لالیان / گرتووخانه‌ی کرماشان


بگه‌رێوه
