چه‌ند ڕۆژ به‌ر له سه‌ردانی " عه‌لی خامه‌نه‌یی" بۆ شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له ساڵی 2009 به‌ڕێوه چوو، ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی بێ تاوانی کورد به بێ هۆکار ده‌ستگیر و زیندانی کرابون.
زاندراوه که به‌شێک له‌و که‌سانه خه‌ڵکی شاره‌کانی سنه، دێهگولان، کامیاران و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ریان بوون و به به‌هانه‌ی گۆیا پاراستنی ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که و ئاسایش، له لایه‌ن ئیتلاعات زیندانی کرابوون که دوای ته‌واو بوونی سه‌ردانی خامه‌نه‌یی و چل ڕۆژ مانه‌وه له زیندان، به دانانی سه‌نه‌د و بارمته‌ی ماڵی ئازاد کرابوون.
به پێی زانیاریه‌کان، چه‌ند که‌س له‌و کوردانه له ماوه‌ی رابڕدوو دا حوکمی زیندانیان به سه‌ر دا سه‌پێندراوه که له ناویان دا " قاره‌مان په‌رویزی" کوڕی " عه‌لی ئاغا" خه‌ڵکی گوندی " ئاڵک"ی سه‌ر به شاری کامیاران ده‌بیندرێت.
ناوبراو له لایه‌ن دادگا به سێ مانگ و یه‌ک ڕۆژ زیندان حوکم دراوه و هه‌مێستاکه له زیندانی شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ره.
تا ئێستا ژماره‌یه‌کی دیکه له‌و گیراوانه‌ی به‌ر له سه‌ردانی خامه‌نه‌یی حوکم نه‌دراون و چاوه‌ڕوانی بڕیاڕی دادگای ئینقیلابی ئێرانن.

بگه‌رێوه
