ماڵه‌وه‌| هه‌واڵ| له‌سایتی‌تر| به‌یاننامه| ژنان| وتار| پێڕه‌و| پێناسه‌

اعــــــــــــدام بـــــس اســـــــــت/ برای آزادی زینب جلالیان
ژنان‌
avatar ژنێکیتر له‌ کوردستان بووه‌ قوربانی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
avatar زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی له‌ ژێر فشاری به‌رپرسان له‌ زیندانی زه‌نجان، ده‌ستی به‌ مانگرتن کردووه‌
avatar دیسان خۆکوژی ژنێکی دیکه‌ له‌ مه‌هاباد
avatar دوو ڕووداوی دڵته‌زێنی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شاری مه‌هاباد

له‌سایتی‌تر‌

وتاره‌کان
avatar

پشتیوانی‌ له‌ شیرین عه‌له‌م هولو


21 Feb 2010 - ژنان
کەمپەینى بەرگریکردن لەزیندانیانى سیاسىء مەدەنیى کورد" پشتیوانى لە کەمپەینى "ژیان مافى هەموو مرۆڤێکە" دەکات.

کەمپەینى ژیان مافى هەموو مرۆڤێکە، بۆ هەڵوەشاندنەوەى سزاى لەسێدارەدان بەسەر خاتوو شیرین عەلەم هولودا لەکۆتایى مانگى یەکى ئەمساڵ لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوانى مافى مرۆڤەوە دەستبەکار بووەء داواى پشتیوانیى هەمە لایەنە لە رێکخراو و دەزگاکانى داکۆکیکار لە مافەکانى مرۆڤ دەکات، کە هەوڵ بدەن بۆ هەڵوەشاندنەوەى سزاى لەسێدارەدان بەسەر شیرین عەلەم هولودا، ئێمەش وەک کەمپینى بەرگریکردن لەزیندانیانى سیاسىء مەدەنیى کورد، لەپێناو هەڵوەشاندنەوەى سزاى لەسێدارەدان بەسەر زیندانى سیاسى کورد شیرین عەلەم هولودا رایدەگەیەنین:

لەم چەند ساڵەى دوایدا ئێرانء بەتایبەتى کوردستان بەقۆناغێکى مێژوویى گرنگدا تێدەپەڕێت، هۆشیارى خەڵکى کوردستان بۆ بەدەستهێنانى مافەکانیان گەیشتووەتە ئاستێک کە سیاسەتە کلاسیکیەکانى کۆماری ئیسلامیى ئێرانى بۆ بەرەنگاربوونەوەى خەباتى رەواى گەلى کوردستان مایەپوچ بووە، لەمڕۆدا دەیان رۆڵەى کوردستان بۆ بەدەستهێنانى مافەکانى خەڵکى کوردستان لێبوردانەء خۆ نەویستانە گیانبازى لەپێناو ئازادیى گەلى کوردستاندا دەکەن، لەم سۆنگەیەوە کاتێک دەوڵەتى کۆمارى ئیسلامى خۆى لەبەرانبەر ئەو هۆشیارییە نەتەوەیەى گەلى کوردا راناگرێت، وەک پیشەى هەموو ملهوڕەکان پەناى بردووەتە بەر بڕینەوەو جێبەجێکردنى سزاى لەسێدارەدان بەسەر رۆڵە هەڵسوڕاوەکانى گەلى کورددا.

ئێستاش کچە تێکۆشەرى کورد شیرین عەلەم هولو کە بە ئەندامبوون لە پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پەژاک)دا تۆمەتبار کراوە، لەلایەن لقى پانزەى دادگاى شۆڕشى ئیسلامى لەتاران سزای لەسێدارەدانى بەسەردا بڕاوە. ئەوە لەکاتێکدایە بە پێى ئەو نووسراوانە کە لەلایەن شیرینەوە بڵاوکراونەتەوە بە روونى دیارە، جگە لەئەشکەنجەو پێشێلکردنى هەموو مافەکانى گیراوێکى سیاسى هیچ ریگایەکى دیکە لەلایەن لێکۆڵەرەکانەوە نەگیراوەتە بەر. تەنانەت ریگایان نەداوە پارێزەرى هەبێتء بەپێى زانیاریەکانى (کەمپەینى بەرگریکردن لەگیراوانى سیاسىء مەدەنیى کورد)، لێکۆڵەرەوکان زۆر خۆشحاڵ بوون بەوەى کە خانمێکى سەر بە پەژاکیان دەستگیر کردووەء بە بەردەوامى ئەشکەنجەیان کردوە.

خاتوو شیرین عەلەم هولو بەخۆڕاگرىء مانگرتنێکى بێوێنە وەڵامى ئەو پێشێلکاریانە دەداتەوە، لەماوەى بیستء پێنج رۆژ دەستبەسەرکردنى لە بارەگاى ناوەندیى ئیتڵاعاتى سوپاى پاسدارندا بیستء دوو رۆژ لەمانگرتندا بووەء سەربارى هەوڵى بەردەوامى لێکۆڵەرەوەکانء ئەشکەنجە بەردەوامە جەستەى و دەروونیەکان نەیانتوانیوە مانگرتنەکەى پێ بشکێنن، ئەوە لە جۆرى خۆیدا نمونەى لاپەڕەیەکى نوێى خۆڕاگرى خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستانە.

ئێمە وەک کەمپینى بەرگریکردن لە زیندانیانى سیاسىء مەدەنیى کورد بۆ راى گشتیى رادەگەیەنین، کە خوازیارى هەڵوەشاندنەوەىء ئازادیى بێئەملاو ئەولاى خاتوو (شیرین عەلەم هولو) ین، چونکە بەپێى لێداونەکانى پارێزەرەکەى شیرین عەلەم هولو، بە هیچ جۆرێک چاوەڕوانى سزاى لەسێدارەدانیان نەکردووەء هەر بەپێى یاساکانى کۆمارى ئیسلامى قورسترین سزا بۆ شیرین دوور خستنەوەیە (تبعید). هەروەها خاتوو شیرین عەلەم هولو بەجلءبەرگى مەدەنیەوە دەستگیرکراوەء بەپێى زانیاریەکانى کەمپەینى بەرگریکردن لەزیندانیانى سیاسیىء مەدەنى کورد، تاکو ئێستا بەپێى یاسا هیچ بەڵگەیەک بەسەر ئەو بەڕێزەدا ساغ نەبووەتەوە، چونکە لەژێر لێکۆڵینەوەیەکى دەرمانیدا توانیویانە هەندێک زانیارى لەو زیندانییە کوردە بەدەست بهێنن، کە ئەوەش گرتنە بەرى رێبازێکى نایاسایەء لەرووى یاسایەوە نابێت لە لایەن دادگاوە بڕیار لەسەر داواى ئەوە لێکۆڵەرەوانە بدرێت، کە بەهەموو شێوەیەک یاسایان پێشێلکرددووە.

ئێمە وەک کەمپینى بەرگریکردن لەزیندانییە سیاسىء مەدەنیەکانى کورد کردووە، ئەمجارەش پشتیوانى تەواوى خۆمان بۆ ژنە تێکۆشەرى کورد خاتوو شیرین عەلەم هولو رادەگەیەنین.



کەمپینى بەرگریکردن لە زیندانیانى سیاسىء مەدەنیى کورد

http://www.kampinanvar.blogfa.com/post-325.aspx
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| Balatarin Balatarin




Start| Contact| copyright © KMMK 2009
Kurdi Farsi English Svenska RSS Start