زمانی زکماکی رۆحی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه.
له یازده‌هه‌مین ساڵی راگه‌یاندنی 21 فێبرییه(2ی ڕه‌شه‌مه)له لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتووه‌کانه‌وه به نێوی ڕۆژی جیهانی زمانی زکماکی داین، له کاتێک‌داین که له لایێکه‌وه زمان ناخ و شۆناسی نه‌ته‌وه‌یه‌که و پاراستنی زمان پاراستنی مێژووی مرۆڤایه‌تیه و له لایێکی دیکه‌وه زمان سه‌ره‌کی‌ترین ئامێری فیکریه که ڕێ و شوێنی پێشوه‌چوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه.هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه هه‌بوونی فێرکاری زمانی زکماکی بۆ پێشوه‌چوونی نه‌ته‌وه‌کان زۆر پێویسته و نه‌بوونیشی جگه له تۆانه‌وه‌ی زمان و له به‌ین دا بردنی شۆناسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیه.
له ئاوه‌ها حاڵه‌تێک دایه که زمانه نائاساییه‌کان له ڕژیمه نادیمووکراتیه‌کاندا به شێوازيکی سیسته‌ماتیک له سیاسه‌تێکی درێژخایه‌ن‌دا بی ئه‌وه‌ی که گۆڕینێکی به‌رچاو له ناو زمانه ژێده‌سته‌کاندا ببینرێت له لایه‌ن زمانی ئاساییه‌وه ده‌توێته‌وه که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی به گشتی له ئێران و به تایبه‌ت له کوردستان دا ده‌بینرێت.
له کاتێکدا له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهاندا ئاوه‌ها ڕۆژێک گڕنه‌یێکه بۆ هه‌رچی زۆرتر له‌به‌رچاو گرتنی زمانه‌کان بۆ پیشاندانی پڕبایه‌خی کۆلتووریه،به داخه‌وه له ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ پێشوه‌گرتنێکی نائاسایی به‌ر به فێرکردن، ده‌بینین که زمانی نه‌ته‌وه که‌مینه‌کان له کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن له ناو هڵمی ڕه‌شی ئیدۆئۆلۆژی فاشیستیانه‌ی ڕژێم دا له حاڵی نوقم بوون دان.
له ژێر ناو دایکانی ئاشتی کوردستان سه‌ره‌تا ڕۆژی زمانی زکماکی پیرۆز ده‌که‌ین و له دوایش دا له ته‌واوی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به تایبه‌تی دایکان داوا ده‌که‌ین به‌چاوئاوه‌ڵایه‌وه له موبارێزه‌یێکی چڕ و پڕ له گه‌ڵ ئاسیمیلاسیۆنی سه‌ر به سیسته‌م دا بن و ڕۆلێکی کاریگه‌ر له پاراستنی زمان و شۆناسی خۆیاندا بگێڕن.بۆیه سیاسه‌تی ئینکار و تۆانه‌وه و له به‌رانبه‌ری ،کاری ناهه‌ستیارانه پێشوه‌گری پێکه‌وه ژیان و به گژ یه‌ک دا دانی هه‌ره زۆرتری نه‌ته‌وه‌کانه و لێره دایه که کاریگه‌ری هه‌ره زۆرتری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤی له پێگه‌هیشتنی زمانی زکماکی به پێگای خۆی ڕوون ده‌بێت.هیوادارین به هه‌ستیاری هه‌موو لایێکه‌وه زمان ببێته ئامرازێک بۆ به ده‌س خستنی مافه ره‌واکانی گه‌لانی زڵم لێکراو و ئاشتیێکی ماینده.
ماده‌ی 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران:"که‌ڵک وه‌رگرتن له زمانه مه‌حه‌لیه‌کان و نه‌ته‌ویه‌کان له ڕاگه‌یاندنه گشتیه‌کان و فێرکاری ئه‌ده‌بیاتیان له قوتابخانه‌کاندا پاڵ به‌پاڵی زمانی فارسی ئازاده"
دایکانی ئاشتی کوردستان له‌قی سنه
2ی ڕه‌شه‌مه

بگه‌رێوه
