په‌خشان خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد، ته‌مه‌ن 24 ساڵه و خوێندکاری به‌شی"مددکاری اجتماعی" له زانکۆی تارانه.
ناوبراو سێ مانگ به‌رله ئێستا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تيیه‌کان له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، که له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زه‌خت و گوشارانه که به سه‌ریداسپاوه ده‌ستی دايه مانگرتن له خواردن.
به پێ ئه‌و راپۆرتانه‌ی که به ده‌ستمان گه‌يشتووه، په‌خشان عه‌زیزی له چه‌ند رۆژ به‌رله ئێستاوه له ژووری قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئه‌وین راگیراوه.
ناوبراو له بارودۆخێکی جه‌سته‌یی خراپدایه و تووشی ناره‌حه‌تی که‌مه‌ر و لاق بووه به جۆرێک که تۆانای ئه‌نجام دانی کار و باری خۆی نیه و هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه درێژ و دژوارانه‌ی که به شيوه‌ی راوه‌ستان له سه‌ر پێ ئه‌نجام دراون.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان چه‌ندین جار به‌ڵێنی ئازاد کردنی په‌خشانیان به دانانی بارمته داوه به‌ڵام تا ئێستا ناوبراو ئازاد نه‌کراوه، بۆيه ده‌ستی داوه مانگرتن له خواردن.
شایانی باسه که پێشتر دوو کچه خوێندکاری کورد به ناوه‌کانی سروه وه‌یسی و له‌یلا محه‌مه‌دی که به هۆی چالاکی مه‌ده‌نی له گه‌ڵ په‌خشان عه‌زیزی ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون به دانانی بارمته ئازاد کراون. به‌ڵام ئه‌م بڕیاره سه‌باره‌ت به په‌خشان عه‌زيزی جێ به جێ نه‌کراوه.

بگه‌رێوه
