
نووسه‌ری کوردی کرماشانی " عه‌باس جه‌لیلیان که ئێستا له زیندانی دیزڵ‌ئاوای کرماشانه، له دژی گوشاره‌کانی سه‌ر خۆی، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که به ده‌ستمان گه‌یشتووه، جه‌لیلیان که به " ئاکۆ" ناسراوه و یه‌کێکه له‌و نووسه‌رانه‌ی که به کۆکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و نووسینی بابه‌ته‌کانی خۆی به زاراوه‌ی که‌لهۆڕی خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به‌م زاراوه کوردیه کردووه، له ڕۆژی 21.11.1388ی کۆچی ده‌ستی به مانگرتن کردووه.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که به‌و هۆیانه مانگی گرتووه:
1. ڕاگواستنی بێ هۆکاری جه‌لیلیان له به‌ندێکه‌وه بۆ به‌ندێکی دیکه‌ی زیندانی دیزڵ ئاوا
2. ڕێگه پێنه‌دان به‌وه‌ی که وه‌ک هه‌موو زیندانیه‌کان، له ته‌له‌فۆن که‌ڵک وه‌ربگرێت و له گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی زیندان و به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌کی بدوێ
3. نه‌دانی ڕۆژنامه به ناوبراو
4. نه‌بوونی پارێزه‌ر و نه‌بوونی مافی خوێندنه‌وه و زانیاری وه‌رگرتن له دۆسیه‌که‌ی له لایه‌ن دادگا
5. نه‌بوونی مافی عه‌فووی مه‌شرووت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێشینه‌ی زیندانی نه‌بووه و به پێی یاسا ده‌بوایه که‌ڵکی لێ وه‌رگرتبا.
6. پێنه‌دانی مافی مووره‌خه‌سی که به زۆربه‌ی زیندانیان و به تایبه‌ت زیندانیانی دۆز و تاوانه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌درێت.


بگه‌رێوه
