دوا به دوای هاتنه سه‌ر کاری مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئێران گوشاری زۆر خرایه سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و زۆربه‌یان به ناچاری ئێرانیان به‌جێهێشت و روویان له وڵاتانی دیکه کرد.
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ئه‌میر بابه‌کری سه‌رنووسه‌ر بڵافۆکی رێوان که به زمانی کوردی ده‌رده‌چوو له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار بانگ ده‌کرێ و پێش به بڵاوکردنه‌وه‌ی رێوان ده‌گرن.
مامۆستا ئه‌میر بابه‌کری به هۆی گوشاری زۆری هێزه‌کانی ئیتلاعات ناچار ده‌بێ له‌گه‌ڵ ژن و کوڕه ته‌مه‌ن 5 ساڵه‌که‌ی ئێران به‌جێ بێلێت و روو له باشوری کوردستان بکات و له‌وێ بگیرسێته‌وه.
ئه‌میر بابه‌کری جیا له کاری رۆژنامه‌وانی، مامۆستای قوتابخانه‌کانی شاری پیرانشار بووه و له بواری مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان RMMK دا چالاکی هه‌بووه.
شاياني باسه ناوبراو ماوه ي سال و 3 مانگ له زينداني كۆماري اسلا‌مي دابووه و دواي ته‌واو بووني زيندان به 2 سال دوور خستنه‌وه بو شاري شاهين دژ حوكم دراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چه‌ندين جار له لايه ن ئيداره ي ئیتلاعاتی پیرانشار و ورمێ هاورێ له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی " مينا قادری" بانگ هێشت کراوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه. دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی هاويني 2009 له ئيران له سه‌ر ئاكامي هه لبژاردنه‌کان و هاتنه‌وه سه‌ر کاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، گوشار له سه‌ر ناوبراویش په‌ره‌ی هه‌ستاند و ناچار به ته‌رکی ئێران بووه و له 15\7\2009 وه له باشووری کوردستان ده مينيته‌وه.
زاندراوه که مامۆستا ئه‌میر و خێزانه‌که‌ی، له بارودۆخێکی ئه‌منی مه‌ترسيدار به سه‌ر ده‌به‌ن و چه‌ندین جار تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی که‌سانی سه‌ر به ڕژیمی ئێران هاتوون. هاوکات بنه‌ماڵه‌که‌شی له شاری پیرانشار، به‌رده‌وام له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌کرێت و داوایان لێ ده‌کرێت که ئه‌میر و هاوسه‌ر و منداڵه‌که‌ی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئێران !
........
تێبینی: وێنه‌ی سه‌ره‌وه گرێدراوی مامۆستا ئه‌میر بابه‌کری یه.

بگه‌رێوه
