مه‌لایكه عه‌له‌م هولو وته‌بێژی كه‌مپینی "تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هولو" له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رهانا:
"دادوه‌ره‌كان سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی له‌سێداره‌دان دوور بین بن"
رهانا: له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هولو زیندانی سیاسیی كورد، كه تۆمه‌تی موحاربه‌ی دراوه‌ته پاڵ، له‌مدوایانه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌س‌وكاره‌كه‌ی "كه‌مپینی تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هولو" یان خستووه‌ته ڕێ.
وێبلاگی ئه‌م كه‌مپینه به‌هۆی پشتیوانیی رێكخراوه نێو نه‌ته‌وه‌یه‌كان‌و باش به‌پیره‌وه چوونی كه‌مپینه‌كه، فیلته‌ر كرا. مه‌لایكه عه‌له‌م هولو له‌خزمه پله یه‌كه‌كانی (شیرین)ی گیراوی سیاسییه، كه سزای له‌سێداره‌دانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها مه‌لایكه وته‌بێژی كه‌مپینه‌كه سه‌ره‌ڕای روونكردنه‌وه‌ی دواین دۆخی دۆسیه‌كه‌ی شیرین، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ره‌هانا وتی "پشتیوانیه‌كانی خه‌ڵكیان پی قبوڵ نه‌كراو هاواری شیرین یان فیلته‌ر كرد".
ره‌هانا: دواین دۆخ‌و هه‌واڵی دۆسیه‌كه‌ی شیرین چۆنه‌و چ قۆناغێكی یاسایی بڕیوه؟
ملایكه عه‌له‌م: لقی 15ی دادگای شۆڕشی تاران به‌تۆمه‌تی موحاربه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌ژاك له‌به‌رواری 28ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ خاتوو شیرین عه‌له‌م هولو ده‌ركرد. ئێستا دۆسیه‌كه‌ی شیرین له دیوانی باڵای دادوه‌ری ئێراندایه، به‌ڵام تاكو ئێستا دیوانی باڵا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام دۆستان‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی وردبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگا دادوه‌ریه‌ن سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌یه.
ره‌هانا: به‌مداویانه خه‌لیل به‌هرامیان پارێزه‌ریی شیرین عه‌له‌م هولوی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، بۆچوونی به‌رێز به‌هرامیان سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌یه چییه؟ چی كراوه بۆ دۆسیه‌كه؟
ملایكه عه‌له‌م: به‌ڕێز به‌هرامیان یه‌كێك له به ئه‌زمونترین‌و سه‌ركه‌وتوترین پارێزه‌ره‌كانی ئێرانه، له‌هه‌فته‌ی رابردووه پێڕاگه‌یشتن به دۆسیه‌كه‌ی شیرینی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، به‌هرامیان له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و بڕیاره، كه بۆ شیرین ده‌ركراوه نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك كه نیشان له‌تاوانبار بوونی خاتوو شیرین عه‌له‌م هولو له‌په‌یوه‌ندی به موحارب بوونه‌وه بێت له دۆسیه‌كه‌دا نییه. تاكو ئێستاش داوای پێداچوونه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی پێشكه‌شی دادگای شۆڕش كردووه، هه‌روه‌ها داواشی كردووه كه له‌نزیكه‌وه چاوی به‌شیرین بكه‌وێت. له رووی یاساییه‌وه به‌رێز خه‌لیل به‌هرامیان ئه‌وه‌ی كه پێویست بێت بۆ رزگاركردنی ژیانی شیرین ده‌یكات، بۆیه بنه‌ماڵه‌و دۆستان ئومێدی زۆریان به هه‌وڵه‌كانی پارێزه‌ر به‌هرامیان هه‌یه.
ره‌هانا: به‌مدوایانه ئێوه‌و گروپێك له‌چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی شیرین كه‌مپه‌ینێكتان راگه‌یاندووه، تاكو ئێستا كار و هه‌وڵه‌كانی كه‌مپینه‌كه له چ ئاستێكدا بووه؟ ده‌تانه‌وێت له‌م پێناوه‌دا چی بكه‌ن؟
مه‌لایكه عه‌له‌م: پاش ئه‌وه‌ی ئاگادار كراینه‌وه له‌بڕیاره‌ی سزای له‌سێداره‌دانی لقی 15ی دادگای شۆڕش له‌تاران، له‌به‌رواری (29/10/1388) به‌رامبه‌ر به (19/1/2010) له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی شیرین كه‌مپینێكمان به‌ڕی خست. به‌خۆشییه‌وه كه‌مپینه‌كه به هه‌وڵی به‌رده‌وامی دۆستان‌و پارێزه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌نگدانه‌وه‌و فروانبوونێكی باشی خوڵقاندوه. ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رچاو واژو بۆ پشتیوانی له‌شیرین‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی شیرین گه‌یشتووه‌ته كه‌مپینه‌كه. جگه له واژوه‌كان، كۆمیته‌ی به‌رگری له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێران (كودیر)، كه‌مپه‌ینی به‌رگریكردن له‌زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورد به‌یاننامه‌یان بڵاوكردووته‌وه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی خاتوو عه‌له‌م هولو ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هه‌وڵی دۆسته‌كانی ترمان له رێكخراوی (چاك) و له وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی رێكخراوی چاك، كه رێكخراوێكی مافی مرۆڤی كورده، ده‌وڵه‌تی سوید (وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه) به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی هه‌موو زیندانیه‌كانی كردووه‌و له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه سوید دژی بڕیاری له‌سێداره‌دانه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید كارڵ بیلت له‌كۆنفرانسێكی ئاسایشیدا كه له مونچن به‌ڕێوه چووه، ئه‌و هه‌ڵوێست‌و نیگه‌رانییه‌ی خۆی راسته‌وخۆ به مه‌نوچه‌هر موته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راگه‌یاندووه. هه‌ر هاوكات به هه‌وڵی دۆستان‌و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌رێكخراوه‌كانی ژنان له‌ئه‌وروپا په‌یوه‌ندیان گرتووه‌و ئامانجیشیان ئه‌وه بووه كه جیا له پشتیوانیكردن، ئه‌م رێكخراوانه هه‌وڵ بده‌ن كه ناوی خۆشه‌ویستان زه‌ینه‌ب جه‌لالیان‌و شیرین عه‌له‌م هولو وه‌ك هێمای ژنانی ئازادیخواز له‌ئاستی جیهانیدا بناسێنن. تێكڕای ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌رێگه‌ی خاتوو ئوستوره‌ی مقاومه‌ت، خاتوو له‌یلا زانا ژنه سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌توركیا و خاتوو سیلوی ژان له‌پاریس هاتووه‌ته ئاراوه. رێكخراوی "ده‌ستپێشخه‌ریی ژنانی ئه‌وروپا" كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین رێكخراوه فمێنیستیه‌كان له‌ئه‌وروپا‌و بنكه‌ی له‌زیاتر له 15 وڵات‌دا هه‌یه، به‌یاننامه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به خوشكه‌كانمان شیرین عه‌له‌م هولو و زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ده‌ركردووه. هه‌روه‌ها خاتوو لیلیان هالز فرانس نوێنه‌ری ئه‌و رێكخراوه له‌هه‌وڵدایه، كه ناوی ئه‌م دوو كچه كورده له رۆژی 8ی مارسدا وه‌ك ژنانی تێكۆشه‌ر و ئازادیخواز و سه‌مبول له‌ئاستی جیهاندا بناسێنن. ئه‌م هه‌وڵانه ته‌نها راسته‌وخۆ به‌هۆی كه‌مپینه‌كه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو زۆرێك له‌دۆستان له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵێكی به‌رفراوانیانداوه.
ره‌هانا: هه‌واڵێك بڵاوبوویه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ویبلاگی كه‌مپینی پشتیوانی له‌خاتوو شیرین عه‌له‌م هولو فیلته‌ر كراوه، ئه‌و هه‌واڵه تا چه‌ند راسته؟
ملایكه عه‌له‌م: كه‌مپه‌ین هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دان‌و هه‌روه‌ها ئازادیی خاتوو عه‌له‌م هولو وه‌گه‌ڕ خستووه‌و به‌هاوكاریی دۆستان له‌فراوانبوونێكی به‌رچاودایه، به‌ڵام له 16ی رێبه‌ندانه‌وه كه‌مپینه‌كه‌یان فیلته‌ر كرد و ئه‌و هه‌موو پشتیوانییه به‌رفراوانه‌یان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره ده‌ركراوه‌كه‌یان‌و داخوازی بۆ ئازادی ئه‌و خانمه زیندانییه سیاسییه كورده‌یان پێ قبوڵ نه‌كرا و به‌و كاره‌یان هاواری شیرینایان فیلته‌ر كرد. به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو رێگری‌و كۆسپه‌كانیان ئێمه درێژه به‌كاره‌كانی خۆمان ده‌ده‌ین‌و ئێستاش دۆستان هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فیلته‌ركردنه‌كه خستووه‌ته گه‌ڕ.
ره‌هانا: گرنگی ئه‌مجۆره كه‌مپینانه كه بۆ پشتیوانیكردن له زیندانیانی سیاسییه له‌چیدایه؟ ئایا كه‌مپینێكی دیكه شك ده‌به‌ن كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌وتی دادگایكردنی چالاكوانه سیاسییه‌كان هه‌بوو بێت؟
ملایكه عه‌له‌م: گرنگی ئه‌م كه‌مپینانه له‌وه‌دایه كه ده‌نگی زیندانیه‌كان له زیندان‌و سیاچاڵه‌كان ده‌هێنێته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها رای گشتیی جیهان‌و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌بوونی زیندانیی سیاسی ئاگادار ده‌كاته‌وه. ئه‌م كاره‌ش به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان پشتیوانییه له‌زیندانیانی سیاسی‌و جیابیران. په‌یامی ئه‌م كه‌مپینه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه، كه زیندانیانی سیاسی ته‌نیا نین‌و پشتیوانی زۆریان هه‌یه‌و زیندانی سیاسی ئه‌و كه‌سه نییه كه هه‌ر چۆنێك خواستیان هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن‌و به‌رپرسان حه‌زیان له چ بڕیارێك بوو به‌سه‌ریاندا بیسه‌پێنن.
له‌ئه‌زموونه‌كانی پێشوودا كه‌مپینێك بۆ به‌ڕێزان عه‌دنان حه‌سه‌نپور و عه‌بدولواحید (هیوا) بوتیمار خرایه كار، بۆ ئه‌و دوو زیندانییه سیاسییه‌ش بڕیاری له‌سێداره‌دان ده‌ركرابوو، به‌ڵام به‌خۆشییه‌وه به هه‌وڵی دۆستان‌و داوای پارێزه‌ره‌كه‌ی بۆ سه‌رله‌نوێ دادگایكردنه‌وه‌یان‌و هه‌وڵه‌كانی كه‌مپینه‌كه بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شایه‌وه، چونكه پشتیوانییه‌كه‌ی هه‌مه لایه‌نه له‌و دوو زیندانییه كرا‌و رای گشتیی جیهان له كێشه‌كه ئاگادار كرایه‌وه. ئه‌و هه‌وڵانه بوونه هۆی گوشار له‌سه‌ر ده‌زگای دادوه‌ری‌و له‌ئه‌نجامدا بڕیاره‌كه هه‌وڵوه‌شایه‌وه. گه‌رچی هێشتا ئێمه له ئه‌نجامه‌كه‌ی دیوانی باڵای دادوه‌ری ئاگادار نین، به‌ڵام هیوادارین‌و ئومێدمان له‌ده‌ست ناده‌ین تاكو بڕیاری له‌سێداره‌دانی خاتوو شیرین عه‌له‌م هولو هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه خوازیاری ئازادیی شیرینین.
ره‌هانا: داوای ئێوه له هاووڵاتییان‌و به‌رپرسه‌كانی حكومه‌ت‌و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ چییه؟
مه‌لایكه عه‌له‌م: داوامان له داكۆكیكاران‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و رێكخراوه‌كانی ژنان‌و هاووڵاتییان ئه‌وه‌یه كه پشتیوانیی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆیان بۆ خاتوو شیرین عه‌له‌م هولو بخه‌نه كار و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی شیرین‌و تێكڕای زیندانییه سیاسیه‌كانی دیكه‌و جیا بیران بكه‌ن. ته‌نانه‌ت داوا له‌به‌رپرسان‌و دادوه‌ره‌كانی ئێران ده‌كه‌ین كه سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره ده‌ركراوانه‌و له لێسه‌ندنه‌وه‌ی ژیان له‌و كه‌سانه دور بین بن‌و به ویژدانێكی وشیاره‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده‌ن بۆ راگرتنی له‌سێداره‌دان‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ژیان له‌مرۆڤه‌كان، چونكه به هه‌وڵواسینی لاوه‌كانی ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌ی كه پێده‌ڵێن ئاسایشی نیشتیمانی ده‌ستبه‌ر نابێت‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌رهه‌ڵستكاری‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان زیاتر و توندتر ده‌كاته‌وه. زیندانیه سیاسیه‌كان‌و له‌ناویشیاندا خاتوو شیرین عه‌له‌م هولو هیچیان ناوێت جگه له مافه‌كانی خۆیان‌و هاووڵاتیه‌كانیان‌و هاوڕه‌گه‌زه‌كانیان.
سازدانی: موحسین كاكه‌ڕه‌ش


بگه‌رێوه
