فێمنیسته‌کانی شه‌پولی سێه‌م له وڵاتانی جیهانی سیه‌م و پۆست مودێڕنه‌کان پێناسه‌یه‌کی نوێان له شوناس هێنایه ئاراوه، بو نموونه"جودیه‌ت باتلێر" پێ وایه که شوناسی سه‌ربه‌خۆی پیاوانه یان ژنانه بوونی نیه و ده‌توانرێت شوێنه‌کانیان بگوڕدرێت.
فمێنیسته‌کانی جیهانی سێه‌م ده‌ستیان داێه ڕه‌خنه‌گرتن له فمێنیسته ڕۆژئاوایه‌کان و ئه‌و یه‌که‌یان به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ڕه‌وشتی جیهانی سێه‌م ناودێر کرد،بابه‌تی شوناس هێشتا یه‌کێکه له‌و ته‌وه‌رانه‌ی فمێنیزم که گۆفتۆگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
ئاخۆ له‌و چوارچێوه‌یدا ژنی کورد خاوه‌ن شوناسێکی سه‌ربه‌خۆه؟
ئیستا به‌چ شێوازێک ده‌توانین شوناسێکی سه‌ربه‌خۆ‌بناسین.
له پێشدا پێوسیته بزانرێت که‌شوناسی ژنانه له چ لایه‌که‌وه و له‌کوێدا نیشان ده‌درێت؟
ژنان له‌ئێران یان له‌هه‌ر کومه‌ڵگه‌یه‌کیتردا شوناسی خۆیان له‌م ڕووانه‌وه‌ئاشکرا کردووه:
"وێژه" یان ئه‌ده‌بیات، سێ جۆر شوناس له ئه‌ده‌بیاتی ژنانی کورددا بوونی هه‌ێه(ئه‌لبه‌ته ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بیاتێک بوونی هه‌بێت).
1-ئه‌و ژنانه‌ی که کوردی بیر دکه‌نه‌وه و کوردی ده‌نوسن
2-ژنانێک که کوردی بیر ده‌که‌نه‌وه به زمانێکی جگه له کوردی ده‌نوسن
3-ژنانیک که کوردی بیر ناکه‌نه‌وه کوردیش نانوسن
له‌م ڕوانگه‌وه شوناسی ژنی کورد شوناسێکی لاوازه
شوناسی کومه‌ڵایه‌تی که جورێکیتری شوناسی ژنانه، له کومه‌ڵگه‌دا فۆرم ده‌گرێت،ڕووکار و شکڵی له‌وانه‌یه له گه‌ل ئه‌وه‌ی که له پێگه‌ی سیاسی و وێژه‌یی فۆرم ده‌گرێت جیاواز بێت،ئه‌و جیاوازیه له سه‌رکوت و نۆرمه باوه هه‌ڵه‌کانی ناو کومه‌ڵگه دێته ئاراوه.
له کومه‌ڵگه‌ی کوردستاندا ئه‌م شوناسه له ڕاستی تاک دوور که‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی که پێویسته ببێت ده‌یشارێته‌وه، هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م سه‌رکوته،یه‌که‌م نه‌بوونی ڕاگه‌یاندنێکی ژنانه‌یه،دووه‌م سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه که له ده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستانداێه،سێه‌م دین و مه‌زهه‌ب .چوواره‌م مه‌کته‌به فکری،کومه‌ڵایه‌تی و سیاسیه هاورده‌یه‌کان(وارداتی). پێنجه‌م سیسته‌می دادوه‌ری و یاسایی. شه‌شه‌م خۆ به‌که‌م بینین و نه‌بوونی متمانه به کو‌لتوور و بوون و نه بوونه‌کانی خۆی.
ئه‌مڕۆکه ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی گشتی له کومه‌ڵگه‌ی کوردستاندا ده‌یبینین هه‌مان شوناسه که به سه‌ریدا سه‌پێندراوه واته شوناسی بێگانه که به‌و پێه دژبه‌ری له نێوان شوناسی ژنانه‌ی خۆی و شوناسی کومه‌ڵایه‌تی و ئه‌و شوناسه ژنانه‌ی که به سه‌ریدا سه‌پێندراوه دێته ئاراوه. ئه‌و دژبه‌ریه به شێوه‌یه‌کی هه‌ست پێ نه‌کراو له ژیانی ڕۆژانه‌ی ناو کومه‌ڵگه‌داێه.
خه‌ته‌نه دیارده‌یه‌کی مێژوویه،که سه‌رچاوه‌که‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیه،له‌کاتی هێرش وتێپه‌ڕ بوونی عه‌ره‌به‌کان له هه‌ریمی جۆگرافیای ئه‌م ناوچانه بۆ ئێمه به جێ ماوه،هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆی له گه‌ڵ دین نیه. به‌سه‌رنجدان به‌و لێکوڵینه‌وه‌انه‌ی له‌و بواره‌دا هه‌مبووه و له گه‌ل زانایانی ئاینی و مفتیه‌کان گۆفتۆگۆم کردووه، زۆربه‌یان ئه‌و یه‌که‌یان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، ئێمه له دیندا هیچ ئاماژه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆمان بۆ خه‌ته نه‌نیه. که‌واته خه‌ته‌نه زورتر فاکتۆرێکی کولتوریه، نه‌دینی، که له پێکهاته‌ی سیسته‌می پیاو سالاریه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. سیسته‌مێک که مرۆڤه‌کان ده‌کات کویله و که‌ره‌سته و ژن به سه‌رچاوه‌ی فه‌ساد و هه‌ڵه‌ی پیاوان ده‌زانێت. بۆ پێش‌گرتن له‌وه به‌شیک له ئه‌ندامی ژنانه‌ی ژن له ناو ده‌بات، ئه‌مه هه‌مان پێناسه‌ی مالکیه‌تی پیاوه له سه‌ر ژن.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ،ئێران و کوردستان،هه‌رگیز بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی ژنانه،که له ئیدئولژیه‌کی ژنانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت بوونی نه‌بووه. له کوردستانیشدا به‌هه‌مان شێوه،به‌ڵام پێکهاته‌ی کولتوری کومه‌ڵگه‌ی کوردستان که سه‌رچاوه‌که‌ی له قوناغی نئولوتیکه، به جورێکه که ژنی کورد هه‌رده‌م له بواری کومه‌ڵایه‌تی چالاک بووه. ژنی کورد به پێچه‌وانه‌ی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قه‌ت ڕۆخساری خۆی نه‌شاردووه‌ته‌وه، که واته دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌ش له کولتوریکی وادا واتادار نابێت. ئه‌و یه‌که ته‌نیا له به‌ر نزیکی له‌گه‌ل عه‌ره‌به دراوسێه‌کانی ناوچه‌که و له‌ژیر کاریگه‌ری کولتوره زاڵه‌کان له کوردستاندا بووه به باو،واته خه‌ته‌نه‌ش هه‌مان سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیونه، که سه‌پێندراوه به سه‌ر گه‌لی ئێمه‌دا.
شوناسی سیاسی و کومه‌ڵایه‌تی تا ڕاده‌یه‌ک هاو ته‌ریببن، سه‌ره‌ێای ئه‌و گوشارانه‌ی له‌سه‌ر کومه‌ڵگه‌ی کوردستانه و ژنان به دووقات ئه‌و گوشاره له سه‌ریانه،به‌ڵام دیسان توانیویانه تا ڕاده‌یه‌ک لێره شوناسی خویان بپارێن،به‌ڵام ئه‌م جوره‌شوناسه،ش به‌ئاسانی له لایه‌ن کومه‌ڵگه‌ی پیاو ساڵاره‌وه وه‌ر ناگیردرێت و هاوکات پیاوان سه‌رچاوه‌ی شوناسی سیاسی ژنان له شوناسی سیاسی پیاوانه ده‌زانن و له قبوڵ کردنی ئه‌و شوناسه به شیوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ خۆیان به‌دور ده‌گرن، که واته‌ئه‌و شوناسه گرێدراوی ئیدئوڵوژی و بیرۆکه‌ی پیاو سالارانه‌یه.
شوناسی تاک(فه‌ردی) بناغه‌ی که‌سایه‌تی هه‌ر مرۆڤ و کومه‌ڵگه‌یه‌ک له شوناسی تاکیه. ژنێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست یان جیهانی سێه‌می له کۆتای شوناسی تاکی خۆیدا ڕووبه‌ڕووی دوو جور دژبه‌ریه. ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت شوناسێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت ئه‌وه ڕووبه‌ڕووی دووا که‌وتوویی و نه‌ریته باوه‌کانی کومه‌ڵگه ده‌بێته‌وه و پێویسته له‌و خاڵانه ده‌رباز ببێت و به‌رو پێش هه‌نگاو بنێت،که‌واته پێویسته ڕچه‌شکێنی بکات تا بتوانێت بگاته‌شوناسێکی سه‌ربه‌خۆ،که ئه‌مه له خۆیدا جورێک دژبه‌ری دێنێته ئاراوه.
به‌ڵام ژنی کورد،جیاواز له‌و دژبه‌ریانه چون ده‌توانێت خاوه‌ن شوناسی تاکی بێت وه‌ک مرۆڤێکی کورد؟
ژنێک که خاوه‌ن زمانی خۆی نیه،ژنێک ده‌رگیری داب و نه‌ریته‌کانی سیسته‌می پیاو سالاریه،ژنێک که خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی ئابوری ،که‌سیه‌تی،یاسایی،بنه‌ماله‌یی سه‌ربه‌خۆ نیه، ئه‌م نه‌بوونیانه کاتێک که سه‌رجه‌م کومه‌ڵگه‌ی کورد به ژن و پیاو و هه‌موو پێکهاته‌کانی ناو کومه‌ڵگه ده‌گرێته،چون ده‌توانێت بنه‌مای شوناسێکی سه‌ربه‌خۆ دا بنێت، که واته لێره‌دا ژنانی کورد پێویسته له ڕوویه‌کیتره‌روه بۆ گه‌یاندنی کومه‌لگه‌ش به‌و مافه سه‌ره‌تایانه شان به‌شانی پیاوان له هه‌وڵدا بن تا بتوانن زمینه‌یان بواری پێویست بو په‌روه‌رده و پێش خستنی شوناسی سه‌ربه‌خۆی تاک له کومه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا بێننه ئاراوه.
که واته‌ژنی کورد له ڕویه‌که‌وه خاوه‌ن شوناسی سه‌ربه‌خۆ نیه‌و له ڕویه‌کیتره‌وه له کومه‌ڵگه له گه‌ڵ قه‌یرانی دژبه‌ری داب و نه‌ریته‌کان،دوواکه‌وتوویه‌کان و ئه‌و دیاردانه‌ی کومه‌ڵگه به سه‌ریدا ده‌یسه‌پێنیت هاوکات دژبه‌ری سه‌پێندراو له لایه‌ن سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار و کوڵتووری زاڵ و ناوه‌ند نشینی ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، لێره‌دا ژنی کورد ته‌نیا لاسایی ده‌کاته‌وه، که واته شوناس پێوسیته منی ڕاسته‌قینه له کومه‌ڵگه پێش بخات ئه‌و منی ڕاسته‌قینه پێش بکه‌وێت و قوناغه‌کانی پێشکه‌وتن له کومه‌ڵگه‌ی مودرێندا تێپه‌ڕ بکات،ئیستا ئه‌و شوناسه بۆ ژنی کورد له چووارچێوه‌ی،سه‌رکوتی شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی، کولتوری ، ئه‌ده‌بیات،هۆنه‌ر،ئابوری سیاسی و کومه‌ڵایه‌تی خۆی ده‌نوێنێت.
به‌هه‌ست نه‌کردن به‌م ڕاستیانه له خۆ دوور ده‌که‌وێنه‌وه و ناتوانینن ڕه‌ندگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆمان بین.
مه‌به‌ست له‌م نووسینه ئه‌مه‌یه به تێگه‌یشتن له‌و بابه‌تانه‌ی باسی لێ‌کرا پێویسته ژنی کورد وه‌ک تاکێک له کومه‌ڵگه‌ی کورددا،به به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری له هه‌موو بواره‌کانی پێویست (مێژووی،کومه‌ڵایه‌تی،سیاسی،ئابووری،په‌روه‌رده‌یی) بۆ ژیانێک که له بار بێت بۆ پێش خستنی شوناسی تاک له هه‌وڵدا بێت.
نگین شێخولئیسلامی / هاوسه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا


بگه‌رێوه
