ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی سه‌باح نه‌سری رۆژنامه‌وان و چالاکی خوێندکاری کورد دوای بانگهێشت کردنی بۆ ناوه‌ندی ئیتڵاعات.
سه‌باح نه‌سری خوێندکاری بێ به‌ش له خوێندن دوای بانگهێشت کردن بۆ ئیداره‌ی ئیتڵاعات و سه‌ردان نه‌کردنی بۆ ئه‌م ناوه‌نده، چه‌ند هه‌فته‌یه که به نهێنی و له بارودۆخێکی مه‌ترسیداردا به سه‌ر ده‌بات.
ئه‌م خوێندکاره کورده که پێشتر بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ و نیو ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، دوای ئازاد بوونی به هۆی درێژه پێدان به چالاکیه‌کانی له بۆاری سیاسی و خوێندکاری چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژیم هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی دووباره‌ی لێ کرا که له ئاکام دا دوای بانگهێشت کردنی له رێگای ته‌له‌فۆن و هێرش بۆ سه‌ر ماڵی باوکی ئه‌م خوێندکاره، ناوبراو ناچار به هه‌ڵاتن بووه و ئێستا له دۆخێکی نادیاردا به سه‌ر ده‌بات.
شایانی باسه سه‌باح نه‌سری خوێندکاری کارناسی باڵای زانسته سیاسییه‌کانی زانکوی تاران و به‌رپرسی گۆڤاری رۆژامه له ساڵی 1386ی هه‌تاوی گیرا و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕکردنی یه‌ک ساڵ و نیو حه‌بسی ته‌عزیری، له لایه‌ن رێکخراوه ئه‌منی و دادوه‌ریه‌کان به 6 مانگ حه‌بسی ته‌علیقی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ مه‌حکووم کرا.
ناوبراو دوای ئازاد بوونی به ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نه ئه‌منیه‌تییه‌کان له درێژی پێ دان به خوێندن و دفاع له تێزه‌که‌ی بێ به‌ش کرا.
هه‌روه‌ها سه‌باح نه‌سری له ساڵی 2008 له گه‌ڵ ده‌یان که‌س له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد بۆ ماوه‌ی 47 رۆژ ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن.


بگه‌رێوه
