به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، عه‌باس کاکه‌یی، خوێندکاری کوردی زانکۆی تاران که ماوه‌ی سێ مانگه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعات گیراوه و هه‌تا ئێستاش له زیندان به سه‌ر ده‌بات.
کاکه‌یی له به‌شی زانستی پێوه‌ندیه‌کان له زانکۆی تاران ده‌سری ده‌خوێند. ناوبراو له ڕۆژی 16ی مێهر مانگی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی هێرشی کرایه سه‌ر و ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
کاکه‌یی خه‌ڵکی شاری قوڕوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و یه‌کێکه له چالاکانی خوێندکاری. تا ئێستا هۆکاری گرتنی ئه‌و چالاکه کورده ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام بنه‌ماله ڵه‌که‌ی ده‌ستنیشانیان کردووه که دادگا، بۆ ئازاد کردنی کاتی عه‌باس، داوای بڕی په‌نجا میلیۆن تمه‌ن بارمته‌ی ماڵیان کردووه، به‌ڵام ئه‌وان توانایی دابین کردنی ئه‌و بڕه پاره‌یان نییه، هه‌ر بۆیه‌ش عه‌باس به‌رده‌وامله زیندانه و چاوه‌ڕوانی حوکمی دادگا ده‌کات.


بگه‌رێوه
