به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له شاری سنه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئه‌مڕۆ 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆبوونه‌وه‌ی ژنانی کوردی شاری سنه له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژیمه‌وه سه‌رکووت کرا.
ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمه که له باغی " سپیدار"ی شاری سنه به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ژنان و چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی به‌ڕێوه ده‌چوو، ڕووبه‌ڕووی هێرشی هێزه‌کانی ئینتیزامی و ئیتلاعات هاته‌وه و له‌و نێوه دا گه‌لێک ئاڵۆزی ڕوویان دا.
زاندراوه که هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت چه‌ندین که‌سیان ده‌ستگیر کردووه و به مه‌به‌ستی بڵاوه پێکردن به جه‌ماوه‌ر گازی فرمێسک ڕێژیان به کار هێناوه. ئه‌و هێزانه هه‌روه‌ها هه‌وڵی فیلم و وێنه گرتن له جه‌ماوه‌ریان داوه. زاندراوه که له ناو که‌سانی گیراو دا جه‌وانێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵه به ناوی بێهزاد که‌ریمی ده‌بیندرێت.
تا ئێستا ناوی گیراوانی تر نه‌زاندراوه.

بگه‌رێوه
