ئه‌نجومه‌نی کولتوری کومه‌ڵایه‌تی ژنانی ئازه‌ر مێهری کوردستان 8ی مارس ڕوژی جیهانی ژنانیان له سه‌رجه‌م ژنان پیر‌وز ده‌کات.
خه‌باتی ژنان له 8ی مارس،یه‌کێکه له مێژوویترین و گه‌ره‌ترین خه‌باته‌کان که له مێژووی دنیا تومار کراوه،ساڵی 1857 له شاری نیویورکی ئامریکا ژنانی کریکار له شێرکه‌ته‌کانی ڕستن،بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رانبه‌ر بوروکراتیکی سه‌رمایه‌داری،ده‌ستیان داێه مانگرتینی گشتی،به‌ڵام کار به ده‌ستانی سه‌رمایه‌داری و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان،به شێوازێکی وه‌حشیانه ژنانیان داێه به‌ر ده‌ست ڕێژی گوله و له ئه‌نجامدا 129ژن گیانی خوێان له ده‌ستدا،ئه‌و کرده‌وه نامروڤانه ناڕه‌زایه‌تی ژنانی له سه‌رتاسه‌ری دنیا به دوواوه هات و بووه ده‌ست پێکێک بو خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی ژنان.
له ساڵی 1910 له کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تیدا که له شاری، کوپێنهاگ،پایته‌ختی دانمارک به‌ڕێوه چوو،به پێشنیاری،،کلارا زتکین،،ئه‌و ڕوژه وه‌ک ڕوژی جیهانی ژن ناونرا،دواتر له ساڵی 1977 له لایه‌ن ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان ئه‌و ڕوژه وه‌ک ڕوژی جیهانی ژن په‌سه‌ند کرا.
زێهنیه‌تی پیاو ساڵاری و ڕه‌گه‌زی و ڕگه‌زی دووه‌م بوونی ژن له روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیران و کوردستان هیشتاکه بوونی هه‌ێه،و ژنان له زوربه‌ی مافه‌کانی خوێان بێ به‌شن.
سه‌ره‌رای به به‌رده‌وام بوونی خه‌باتی ژنان له‌م ساڵانه‌دا،هێشتا له به‌رانبه‌ر سیسته‌می پیاو سالاری پێشکه‌وتنی پێویست به ده‌ست نه‌هاتووه،
به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که ژنانی کورد به‌رده‌وام له هه‌موو بزووتنه‌وه ئازادیخوازانه‌کاندا به‌شداریان کردووه،و بو خواسته نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤانه‌کانی خوێ له هه‌وڵدان بوون،ژنانی کورد به سه‌رنجدان به بنگه خواسته کولتوریه‌کانیان که له قۆناغی،،چاخی به‌ردین،،وه‌رگیراوه به‌رده‌وام هاوشانی پیاوه‌کانیان له هه‌موو بواره‌کانی،کولتوری،کومه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌شداریان کردووه،که ئه‌مه کاریگه‌ریه‌کی گرنگی هه‌بووه له سه‌ر کومه‌ڵگه و کوولتوری ئه‌وان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵ و خه‌باته،دیسان مافه مروڤه‌کانی ژنان ڕه‌چاو ناکرێت،له ژێر ده‌سته‌واژه گه‌لێک وه‌ک ،نامووس،ده‌کوژرێن یان هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێ ده‌کرێت.بو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و زێهنیه‌ته و نه‌هێشتنی توندوتیژی له دژی ژنان و نامووس کۆژی و ئاشنا کردنی ژنان به مافه مروڤانه‌کانی،ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌ر مێهر
داوا له سه‌رجه‌م ژنان و مروڤه ئازادیخوازه‌کان ده‌کات،که هه‌وڵی خوێان بۆ له ناوبردنی یاسا و داب و نه‌ریته دوواکه‌وتووه‌کان دژ به ژنان بخه‌نه‌گه‌ڕ ،تا له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ژنان له دژی توندوتیژی و کوشتنی ژنان جێگیر ببێت.
شایانی به‌سه که ئیستا چه‌ندین ژنی کورد له گرتووخانه‌کانی کوماری ئیسلامی ده‌ست بسه‌ر کراون و هه‌ندیک له‌وان ڕووبه‌ڕووی سزای فران له‌وان له سێداره‌دان بوونه‌ته‌وه ،که ده‌توانین ئاماژه به ناوه‌کانی:
شیرین عه‌له‌م هولو به له سێداره‌دان سزا دراوه
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به له سێداره‌دان سزا دراوه
زه‌ینه‌ب بایزیدی
ڕووناک سه‌فازاده
په‌خشان عه‌زیزی
ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌ر مێهر،له‌م ڕوژه‌دا له ته‌ک هه‌موو خه‌باتکارانی ژنی ئه‌م ڕێبازه و هه‌روه‌ها قوربانیانی ناموس په‌ره‌ستی په‌یمان نۆی ده‌کاته‌وه بو به‌رنگار بووه‌نه‌و و به‌رده‌وام بوون له خه‌بات بو به ده‌ست هینانی مافه‌کانی ژنان.
ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌ر مێهر کوردستان
08.03.2010

بگه‌رێوه
