ماڵه‌وه‌| هه‌واڵ| له‌سایتی‌تر| به‌یاننامه| ژنان| وتار| پێڕه‌و| پێناسه‌

اعــــــــــــدام بـــــس اســـــــــت/ برای آزادی زینب جلالیان
ژنان‌
avatar ژنێکیتر له‌ کوردستان بووه‌ قوربانی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
avatar زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی له‌ ژێر فشاری به‌رپرسان له‌ زیندانی زه‌نجان، ده‌ستی به‌ مانگرتن کردووه‌
avatar دیسان خۆکوژی ژنێکی دیکه‌ له‌ مه‌هاباد
avatar دوو ڕووداوی دڵته‌زێنی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شاری مه‌هاباد

له‌سایتی‌تر‌

وتاره‌کان
avatar

راگه‌یاندنی هاوبه‌شی چه‌ند پارت و ڕێکخراوی کوردی له‌ دژی هێرشی سه‌ر ROJ TV و ...


8 Mar 2010 - به‌یاننامه‌
هێرشی پۆلیسی بلژیک بۆ سه‌ر رۆژ تیڤی به‌ توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین

به‌ره‌به‌یانی رۆژی 2010.03.04 زاینی، پۆلیسی بلژیک به‌ پێی پلانێکی له‌پێشدا دارێژراو و به‌ به‌شداری سه‌دان پۆلیسی دژه‌ تیرۆر، هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر دامو ده‌زگاکانی، رۆژ تی ڤی، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، رادیۆ میسۆپوتامیا له‌ شاری برۆکسلی پێته‌ختی بلژیک.

له‌م هێرشه‌دا جگه‌ له‌وه‌ی گه‌لێک که‌سایه‌تی، سیاسه‌توان، رۆژنامه‌نووس و به‌رێوه‌به‌ران و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ده‌زگا کوردیانه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و قۆڵبه‌ست کراون، زه‌ره‌ر و زیانێکی ماڵی زۆریشیان پێگه‌یاندوون.

ده‌زانین ئه‌و هێرشانه‌ له‌ به‌رده‌وامی سیاسه‌تی دوورویانه‌ی هێندێک له‌ وڵاتانی ئوروپا و داگیرکه‌رانی کوردستان به‌تایبه‌ت حکومه‌تی تورکیه‌ به‌ نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت،‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی حکومه‌تی تورک له‌ مه‌ر نه‌کۆڵی کردن و پێشێل کردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان له‌ باکوری کوردستان شک و گومانمان نییه‌، چونکه‌ له‌ مێژ نیه‌ و هه‌روه‌ها دونیاش شاهیده‌ که‌ ئه‌و حکومه‌ته‌ به‌ ناو دیموکراتیه‌، چۆن هێرش ده‌باته‌ سه‌ر رێکخراوی قانونی د. ت. پ و رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان له‌ باکوری کوردستان و ....

به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ژێر سایه‌ی دادگای لاهه‌ش، به‌شی ئێمه‌ی کورد هه‌ر ده‌بێ قۆڵبه‌ست کردن و ده‌ست به‌سه‌ر بوون بێ؟

پرش و بڵاوی هێزی کوردی، نه‌بوونی ستراتیژێکی یه‌کگرتوو، نه‌بوونی پلانێکی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ناوه‌ندێکی به‌هێزی کوردی، خاڵه‌ لاوازه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی کورده.‌ بۆ په‌رچ دانه‌وه‌ی پیلانه‌کانی دوژمن و گه‌یشتن به‌ ئاواتی که‌له‌که‌مان، هاوخه‌باتی و هاوده‌نگی هێزی کوردی ئه‌رکی سه‌رشانمانه‌.

وێرای مه‌حکوم کردنی ئه‌م هێرشه‌ نادیموکراتیانه‌، داوا له‌ گه‌لی کورد و هه‌موو رێکخراوه‌ سیاسیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها هه‌موو هێزه‌ پێشکه‌وتوکانی دونیا ده‌که‌ین، که‌ به‌رامبه‌ر به‌و رووداوانه‌ بێ ده‌نگ نه‌بن، و زه‌خت بخه‌نه‌ سه‌ر وڵاتانی بلژیک، ئاڵمان و هوله‌ند که‌ به‌ زوترین کات ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان ئازاد بکرێن و داوای لێبوردنیان لێ بکرێت.

حیزبی دیموکراتی کوردستان

ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد- ئوروپا

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان/ سوێد

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان


2010.03.07
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| Balatarin Balatarin




Start| Contact| copyright © KMMK 2009
Kurdi Farsi English Svenska RSS Start