KMMK:
به گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ی که له لایه‌ن ڕێکخراوی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران بڵاو کراوه‌ته‌وه، دوو چالاکی کورد له شاری کرماشان ده‌ستگیر کراون.
به‌و پێیه هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات خوێندکارێکی یارسانی کوردیان به ناوی " ئه‌فشین که‌ره‌میان " به هۆکارێکی نادیار ده‌سبه‌سه‌ر کردووه. هێزه‌کانی ئیتلاعات هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ماڵی ناوبراو و ده‌ستیان به سه‌ر بڕێک که‌ره‌سه‌ی شه‌خسیش داگرتووه. هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و مانگه دا له کرماشان جه‌وانێکی دیکه به ناوی " شه‌هرام ڕۆسته‌می " له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر کراوه و تا ئێستاش بێ سه‌ر و شوێنه.

بگه‌رێوه
