به بیانووی 10ی دیسامبر ساڵرۆژی په‌سه‌ندکردنی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، رۆشنبیری کورد له‌به‌رده‌م ڕه‌خنه‌یه‌کی دۆستانه‌دا!
هه‌موو که‌س رۆشنبیره، به‌ڵام هه‌موو که‌س ئه‌رکی رۆشنبیری جێبه‌جێ ناکات.
(( گرامشی))
له‌و بابه‌ته‌دا، نامه‌وێ چه‌مکی رۆشنبیر راڤه بکه‌م و باسی گووتاری دیسکورسیڤ(( Discursive )) بووتان بکه‌م و نامه‌وێ باسی ره‌هه‌ندی بنه‌ماشکێنانه((De-construction)) بۆتان بکه‌م یان نامه‌وێ باس له قۆناخی ره‌وشه‌نگه‌ریی و بیرمه‌ندانی سه‌رده‌می مۆدێرنیته بۆتان بکه‌م ، به‌ڵکوو ده‌مه‌وێ باس له دوو سیناریووی ترسناک بکه‌م که هه‌ر ئێستا که‌وتووته رۆژه‌ڤی میدیاکانی ته‌نانه‌ت سیته‌مێکی ڕه‌گه‌زپه‌ر‌ستیش، به‌ڵام رۆشنبیری کورد له ئاستی ئه‌م سیناریووانه‌دا، مێتوودی بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌م سیناریوویانه کامانه‌ن؟
سیناریووی یه‌کم: په‌یڕه‌و کردنی ئه‌شکه‌نجه دژی به‌رێز " ئه‌بدوڵا ئۆجه‌لان"
له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی.
سیناریووی دووه‌م: ئه‌گه‌ری داخستنی ده‌ته‌په، وه‌کوو پارتێکی یاسایی له مه‌جلیس تورکیه‌دا.
گه‌لۆ ڕه‌نگه که‌سانێک به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، دیسان باسی ئه‌وه بکه‌ن که نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه ، ده‌یهه‌وێ قاره‌مان ساز بکات و په‌یکه‌رێک له وێنه‌ی خوا پێناسه بکات.
به‌ڵام روویی ئه‌م بابه‌ته نه له که‌سێکی تایبه‌ته نه ده‌یهه‌وێ ریكڵامی سیاسی بۆ که‌سێک بکات، به‌ڵکوو ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م گوتاره ڕه‌خنه‌گرتنه له که‌سانێک که خۆیان له هه‌موو که‌س به رۆشنبیرتر ده‌زانن و ناوی زۆربه‌ی بیردۆزان و فه‌یله‌سووفانی جیهان ده‌زانن و باسی تۆکمه و ئه‌قڵانی له باره‌ی مافه‌کانی مرۆڤ پێشکه‌ش ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت به داخستنی ده‌فته‌ری که‌سانێک وه‌کوو " مۆسه‌وی" و " که‌رۆبی" و " شیرین ئه‌بادی" له چه‌ند خوله‌ك دا ، هه‌ڵوێستی توند نیشان ده‌ده‌ن و ئه‌م کرده‌وانه به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما و پرنسیپه‌کانی مافی مرۆڤ، مانا ده‌که‌ن، به‌ڵام چۆنه ئه‌م قه‌ڵه‌مانه له ئاست گرنگترین رووداوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای خۆیان، بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و خۆیان له حه‌قیقه‌ت ده‌دزنه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌یکه ئه‌وان رۆشنبیرن و پێویسته له سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی دووریی بکه‌ن؟!
گوتاری رۆشنبیری کورد به‌رانبه‌ر به پرسه‌کانی باکووری کوردستان به گشتی و دۆسیه‌ی به‌رێز ئۆجه‌ڵان و ده‌ته‌په مایه‌ی ره‌خنه و تێڕامانه.
رۆژی 10 دسامبر ساڵرۆژی جیهانی په‌سه‌ندکردنی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤه. که‌واته با هیچ نه‌بێت رۆشنبیرانی کورد به بێ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینی سیاسی، له‌و رۆژه‌دا به نووسینی نامه‌یه‌ک یان به کۆکردنه‌وه‌ی که‌مپینی واژۆکراو وه‌کوو حه‌ره‌که‌تێکی مه‌ده‌نی داوا له یه‌کیه‌تی ئورووپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و شه‌خسی " باراک ئۆباما" بکرێت که له لایه‌ک داوای باشتر کردنی بارۆدۆخی ئوجه‌لان بکریت و له لایه‌کی دیکه‌وه، گوشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیه که رێز له پرسنیپه‌کانی مافی مرۆڤ بگرێت.
بۆچی یه‌کیه‌تی ئورووپا و وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تورکیه یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که له لیستی کانیداتۆری بۆ ئه‌ندامبوون له‌و یه‌کیه‌تیه دایه و ئه‌مه ئه‌رکێکی گرنگ ده‌خاته سه‌ر شانی ده‌وڵه‌تی تۆرکیه که له‌وه زیاتر بێ رێزی به مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاته‌که‌یدا نه‌کات و بێگومان پرسی کورد نه‌ك گه‌وره‌ترین پرسی تورکیه‌یه به‌ڵکوو گه‌وره‌ترین پرسی سه‌رجه‌م رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته.
بۆچی سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رێز" باراک ئۆباما"؟
ئاخر ناوبراو راست له ساڵرۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا واته 10 دیسامبر ده‌بێته مێوانی ئوسلوو پایته‌ختی نوروێژ و خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ وه‌رده‌گرێت؟!
تۆ بڵی ئه‌م کاره ببێته هۆی بردنه ژێر پرسیاری ئه‌رکی رۆشنبیری کورد یان به جێگه‌یاندنی ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و مۆراڵی که ساڵانیکه زۆر رۆشنبیری کورد به بیانووی جۆراجۆر، خۆیان له ئاستی ئه‌رکه چاره‌نووس ساز و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، شاردوونه‌ته‌وه؟...
حیشمه‌ت خوسره‌وه‌ی
khosrawi4@hotmail.com

بگه‌رێوه
