KMMK:
داگیر کردنی ڕاسته‌وخۆی و ناڕاسته‌وخۆی زه‌ویه‌کانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( ڕاپۆڕتی تایبه‌ت )
وه‌ک ده‌زاندرێت دوو جار پڕۆسه‌ی دابه‌ش کردنی زه‌وی و زاری ئاغا و به‌گه‌کان به ناو جوتیاران دا له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه چووه و زه‌ویه‌کان له ناو گوندنشینان دابه‌ش کراوه.
جاری یه‌که‌م ئه‌و کاره له سه‌رده‌می شا و له ژێر ناوی پڕۆسه‌ی " شۆڕشی سپی " ئه‌نجام درا که خومه‌ینی له دژی ئه‌و کاره به توندی هه‌ڵوێستی نواند و ناڕه‌زایه‌تی نیشان دا.
دوویه‌مین جاریش له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دوابه‌دوای ڕووخانی شا و به ده‌ست گرتنی ده‌سهه‌ڵاتی هه‌رێمی له لایه‌ن چه‌ند هێزی کوردی ئۆپۆزۆسیۆن به‌ڕێوه چوو. له‌و ناوه دا که‌سێک به ناوی " وه‌لی خان " له گوندی " ئالک " ی سه‌ر به شاری کامیاران که خاوه‌نی سه‌ره‌کی زه‌ویه‌کانی ئه‌و گونده بووه، له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ستگیر و گولله‌باران ده‌کرێت. دادگای ڕژیم داوا له بنه‌ماڵه‌ی وه‌لی خان ده‌کات که داوای زه‌وی و زاره‌کانیان بکه‌نه‌وه و ئه‌و زه‌ویانه له جوتیاران بستێننه‌وه، به‌لام هاوسه‌ری وه‌لی خان ڕاده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌و نایهه‌وێ داوایه‌کی وا په‌سه‌ند بکات. دوابه‌دوای ئه‌مه، کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت خۆیان کردووه به خاوه‌نی زه‌ویه‌کانی خه‌ڵک و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان به سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه داگرتووه ! واتا خه‌ڵکی گوندی " ئالک"یان ناچار کردووه که هه‌موو ساڵێک پاره‌یه‌ک وه‌ک قیستی زه‌ویه‌کانی خۆیان بده‌ن به ده‌وڵه‌ت و ئێستاش ماوه‌ی زیادتر له سی ساڵه خه‌ڵکی ئه‌و گونده به ناچار ئه‌و پاره‌یان لێ ده‌ستێنن.( واتا ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌کی نایاسایی خۆی کردووه به خاوه‌نی ئه‌م زه‌ویانه‌ی که مڵکی خه‌ڵک و جوتیارانی گوندی ئالکه )
ئه‌و کاره نایاساییه‌ی کاربه‌ده‌ستان بووه‌ته مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جوتیارانی هه‌رێمه‌که و به تایبه‌ت جوتیارانی گوندی ئاڵک.
له لایه‌کی دیکه له چه‌ند گوندی سه‌ر به شاره‌کانی مه‌هاباد و پیرانشار و چه‌ندین شاری دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، گه‌لێک نموونه‌ی هاوشێوه به‌رچاو ده‌که‌وێت. وه‌ک نموونه‌ش ده‌کرێ ئاماژه به‌و زه‌ویانه بکه‌ین که له لایه‌ن هێزه‌کانی سپای پاسداران و به به‌هانه‌ی ساز کردنی پایه‌گا ، یان به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که گۆیا خاوه‌نه‌که‌ی هاوکاری هێزی ئۆپۆزۆسیۆنی کردووه، داگیر کراون و هه‌تا ئێستاش ئه‌و شتانه‌ی له ناویان دا به‌رهه‌م دێت به تاڵان ده‌چێت. پایه‌گای " داره‌له‌ک " له نێوان گونده‌کانی " داره‌له‌ک " و " قوون قه‌ڵا "ی شاری مه‌هاباد، وێنه‌یه‌کی ئه‌و ڕاستیه‌یه. به سه‌دان هێکتار زه‌وی کشت و کاڵی خه‌ڵک له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی خومه‌ینی له‌و شوێنه داگیر کراوه و پایه‌گای له سه‌ر ساز کراوه. هه‌تا ئێستاش به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و زه‌ویانه که ساڵانه به میلیۆنان تمه‌ن نرخیان هه‌یه، له پێش چاوی خه‌ڵکی گوندی قوون قه‌ڵا ( واتا خاوه‌نه‌کانی سه‌ره‌کی ئه‌و زه‌ویانه ) به تاڵان ده‌چێت و ئه‌و که‌سانه‌ش که داوای زه‌ویه‌کانی خۆیان بکه‌نه‌وه ده‌ستگیر و زیندانی ده‌کرێن !
www.kmmk.info

بگه‌رێوه
