KMMK:
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان RMMK له لێدوانێک دا ڕایگه‌یاند که سۆهراب که‌ریمی، چالاکی خوێندکاری کورد له شاری سنه نه‌گیراوه و ئازاده.
له‌و هه‌واڵه دا له زمان سۆهراب که‌ریمیه‌وه هاتووه که ڕۆژێک به‌ر له ڕۆژی خوێندکار له ئێران، ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی ئیتلاعات به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌چنه به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵی سۆهراب که‌ریمی و داوای لێ ده‌که‌ن که له گه‌ڵیان بچێت !
کاتێک سۆهراب که‌ریمی داوای به‌ڵگه‌ی دادگا و ناسنامه‌یان لیده‌کات، ئه‌وان ئاماده نابن که شتێکی نیشان بده‌ن. کاتێکیش که هۆکاری گرتنی خۆی ده‌پرسێ له وڵام دا پێی ده‌ڵێن که سبه‌ینێ ڕۆژی خوێندکاره و به مه‌به‌ستی پێش گرتن له چالاکی، ده‌بێ تۆ له زیندان ڕابگرین ! ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایه‌تی سۆهراب و بنه‌ماڵه‌که‌ی.
دواتر هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ بردنی سۆهراب چه‌ند که‌س له سه‌ربازانی هێزه‌کانی ئینتیزامی ده‌هێننه ئه‌وێ، به‌ڵام له ئه‌نجامی کێشه‌که دا، جیرانه‌کان و خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک ده‌ست تێوه‌ردان ده‌که‌ن و له‌ونێوه دا سۆهراب ده‌توانێ خۆی ده‌رباز بکات و له شوێنه‌که دوور ده‌که‌وێته‌وه.
هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت باوک و براکه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر به دیل ده‌گرن و دواتریش ئازادیان ده‌که‌ن.
ئه‌و چالاکه خوێندکاریه‌ی کورد ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و هیچ تاوانێکی نه‌کردووه و هه‌مێستاکه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که شیمانه‌ی گرتنی هه‌یه، ئازاده.


بگه‌رێوه
